ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شانازی ئەكەم بەناوی دایكمەوە بانگم بكەن

من و براكەم زەیدون بڕیارماندا كە ئیتر بەناوی دایكمانەوە بانگمان بكەن، من ناوم خەلدون ساڵحە لەمنداڵیەوە دایكم و باوكم لەیەك جیابونەتەوە، ئێمە دایكمان بەخێوی كردووین و شەونخونی كێشاوە پێمانەوە‌و ماندوو بووە و زیاد لەتوانای خۆی هەوڵیداوە كە پەروەردەمان بكات و لە خوێندن دانەبرێن.

من ئێستا دوا قۆناغی زانكۆم لەزانكۆی بەسرە پاش ماوەیەك دەبم بە پزیشك، ئەگەرچی ئێستا بۆ دەستەبەركردنی خەرجی خوێندن، لە كافتریاو ڕێستۆرانت كار دەكەم.

زۆر دڵم خۆشە بەدایكم كە بەیانیان دەچینە دەرەوە بەدوعا گەرمەكانی خواخافیزیمان لێدەكات و كە دەچینەوە ماڵەوە بەباوشێكی پڕ لەمیهرەبانییەوە پێشوازییمان لێئەكات، ئەگەر تۆزێك دوا بكەوین لەبەردەرگا بەپەرۆشەوە چاوەڕوانیمان ئەكات، بۆیە من و براكەم بڕیارماندا كە ناسنامەی خۆمان بگۆڕین بۆ ناوی دایكمان بۆ ڕێزگرتن لەو خەبات و ماندووبوونەی دایكم، لەگەڵ ئەو هەموو تانەو تەشەرەی ڕوبەروی بوینەوە لەلایەن خزم و كەسوكارەوە، بەڵام ئێستا من ناوم خەلدون ئیقبالە، شانازیت پێوە ئەكەم دایە گیان.

ئا: سەیوان رۆستەم

هاوشێوە

ڤیدیۆ