دوێنێ بەشێك لەمامۆستایانی وانەبێژ لەشاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن بەشێوەی هەمیشەیی و بەپێی ساڵانی خزمەت، هەروەها داوا دەكەن مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا بۆ خەرج بكرێت.
خاتوو شێنێ بورهان، مامۆستای وانەبێژان بە تۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: زۆربەی زۆر پرۆسەی خوێندنی پەروەردە بەمامۆستای وانەبێژان بەڕێوەدەبرێت”.
وتیشی: “بەڵێنیاندا موچەمان دوای پێنچ رۆژ لە وەرگرتنی موچەی مامۆستای میلاك پێبدەن، بەڵام بەداخەوە دوومانگە موچەمان وەرنەگرتوە، كرێی هاتوچۆم پێنیە لە ماوەت مامۆستامو كرێچین و بارودۆخم سەختە”.
ئەو مامۆستایە داواكار بوو كە”دامەزراندنمان دەوێت، بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا موچە وەربگرین، ئێمە داوا دەكەین ئەو بەڵێنانەی پێیان داوین جیبەجێی بكەن”.
ئا: تریفە