ئەمڕۆ لیژنەیەك لەئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان، بەمەبەستی هاوكاریكردنو پێشكەشكردنی دیاری، سەردانی بەشی ژنانی زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانیان كرد.
لەو سەردانەیاندا لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی ژنانی زیندانی كراو بوونو گوێبیستی داواكارییەكانیان بوون.
هەر لەسەردانەكەیاندا ئەو لیژنەی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان، جگە لەجلشۆرێكی كارەبایی، چەند دیارییەكیان پێشكەشی ژنە زیندانیكراوەكان كرد.