ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەهۆی ئاگرەوە دوو مناڵ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ لەگەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، بەهۆی شۆرتی كارەباوە دوو مناڵ گیانیان لەدەستدا‌و دایكیشیان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لەڕاگەیاندراوێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو كە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگر لە مالێك كەوتوەتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ كە تەمەنیان سێ‌ ساڵ و دو ساڵە سوتاون و بەهۆی زۆری سوتاوییەكەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە ئەو دوو منداڵە خوشك‌و برا بوون‌و ناویان (باران)، (لێوە) لێزان عەبدولڕەحمان بووە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی تەوار كە لەشایەتحاڵێكەوە وەریگرتووە: ئەو دوو منداڵە لەنهۆمی دووەمی خانوەكەیان خەوتوون‌و دایكیان لەنهۆمی یەكەم بووە، كاتێك دایكیان ئاگاداری دووكەڵ ئەبێت لەنهۆمی دووەم بەپەلە دەچێت بەهانای منداڵەكانییەوە‌و هەوڵدەدات رزگاریان بكات، بەڵام فریایان ناكەوێت‌و منداڵەكانی دەسوتێن، خۆشی بەشێك لەجەستەی دەسوتێت‌و بەوهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی دەكرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ