لەهۆڵێكی خوێندنی پۆلی شەشەمی سەرەتایی لەتەنیشت هاوپۆلەكانییەوە دانیشتووە كە زیاتر لە 85 ساڵ لەوان گەورەترە، بۆ ئەوەی خەونی بوون بەپزیشكی خۆی بەدیبهێنێت.
خاتوو بریسیلا سیتینی تەمەن 99 ساڵ لەگوندێكی وڵاتی كینیا بە جلوبەرگی یەكپۆشی قوتابخانە سەرەتاییەكەی گوندەكەیەوە دەخوێنێت، بۆ ئەوەی خەونە دێرینەكەی خۆی بەدیبهێنێت و ببێتە پزیشك.
خاتوو بریسیلا ئامانجی لەم خوێندنەی جگە لەبەدیهێنانی خەونەكەی، هانی نەوەكانیو منداڵانی گوندەكەشی دەدات كە بخوێنن.
بریسیلا دەڵێت: “لەبەرئەوەی خۆم مامان بووم، حەز ئەكەم ببم بە پزیشك”.
لەساڵی 2003 حكومەتی كینیا پشتگیریو هاوكاری كەسە بەتەمەنەكانی كرد كە بەهەر هۆكارێك بێت نەیانتوانیوە بخوێنن، بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندنی سەرەتاییو بەردەوام بن لەخوێندن بۆ بەدیهێنانی خەونەكانیان.
ئێستا ئەم ژنە لە پۆلی شەشەمی سەرەتاییەو لەگەڵ هاوپۆلەكانیدا بەشداری چالاكییەكانی قوتابخانەش دەكات و مامۆستاكانیشی بێدەنگییەكەی لەكانی واتە خوێندندا دەكەنە نمونە بۆ منداڵەكانی قوتابخانەكە”.
لیونیدا تالام مامۆستایەكی ئەو قوتابخانەیەیە دەڵێت: “بریسیلا چاودێر (موراقیب)ی پۆلەو ئەتوانێت هاروهاجەكان بێدەنگ بكات”.