ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تەرمی دانەری تەمەن ١٠ مانگ دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەو تەرمەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سۆربەش كاكەڵای سەر بە ناحیەی شەمامك لە قەزای قوشتەپە دۆزرایەوە، دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگە.

ئەمڕۆ شەممە، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەو تەرمی دۆزراوەتەوە دانەری تەمەن ١٠ مانگە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە : هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنكەی پۆلیسی شەمامك) كاتژمێر ٦ی بەیانی دوای گەڕانێكی وردو چڕ لە نزیك گوندی سیاو تەرمی مندالێكیان دۆزیەوە.

بەپێی زانیارییەكان تەرمی منداڵەكە لەلایەن شوانێكەوە دۆزراوەتەوە و چەند كەسێكی ئاگاداركردووەتەوە.

رۆژی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١، لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر لافاو دروستبوو ١٢ كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش بێسەروشوێبوون، كە یەكێكیان شوانێك بوو ئەوی دیكەش دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ بوو، بەهۆیەوە چەند كەسێكیش بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەبوونی خەڵكێكی زۆریشی لێكەوتەوە.

لە رێكەوتی ٦ی ١ی ٢٠٢٢ نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتبوو، تەرمی (ئومێد نامیق) ئەو شوانەیان دۆزیوەتەوە كە رۆژی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ لە هەولێر لافاو بردبووی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ