ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئێوارەی 2/11 تەرمی کچێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ

بەپێی زانیاریەکانی پۆلیسی پۆلیسی راپەڕین کچەکە تەمەنی 17 ساڵە دانیشتوی گوندی قادراوای سەر بە قەزای پشدەرە و پیشەی خوێندکارە.


لەپاش توێکاری بۆ تەرمەکەی و بە پێی زانیارییە سەرتایەکانی پۆلیس دەرکەوتووە کە خۆی خنکاندووە.
دەگوترێت کە ئەم کچە خوێنکاری پۆلی 12ەی ئامادەیی بووە و لە پاش وەرگرتنەوەی نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بەهۆی کەمی نمرەکانەوە خۆی خنکاندووە.


لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بە مەبەستی ئاشکرا کردنی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ئا: ژیوار خدر

هاوشێوە

ڤیدیۆ