كچێكی بەریتانی داوا لەسەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی دەكات، هاوكاری بكات بگەڕێتەوە بۆ وڵات بۆ ئەوەی كار بۆ بەگژداچوونەوەی هزری توندڕەویی بكات.
شامیما بیگۆم ئەو كچە گەنجە بەریتانییە تەمەن ١٥ساڵەیە كە كاتێك لەساڵی 2015 دا خوێندكار بووەو لەگەڵ دوو هاوڕێیدا پەیوەندیان بە گروپە تیرۆرستەكانی داعشەوە كردووەو لەگەڵ یەكێك لەو تیرۆرستانەدا هاوسەرگیری كردووە.
دوای شكستی داعش لەگەڵ كۆمەڵێك ژنانی داعشدا لە گرتوخانەی ڕۆژدایە لەسوریاو ئێستا زۆر پەشیمانە لەو كارەی كە كردوییەتیو چەندجارێك لە هەندێ كەناڵدا دەركەوتوو بەجلی ئاساییو بەبێ ڕوپۆش و تەنانەت بە ئارایشتەوە.
لەدوا چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی جی بی نیوز، داوا لەبۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات كە بە هانایەوە بچێت و ڕێگەی پێبدات بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی.
شامیما دەڵێ: هاوكار دەبم بۆ بەگژدا چونەوەی هزری توند ڕەوییو رێگرتن لە گەنجان بۆ دوركەوتنەوە لەبیر وهزری توندڕەوی.
شامیما ئێستا تەمەنی ٢٢ساڵەو لەساڵی ٢٠١٩حكومەتی بەریتانی ڕەگەزنامەی ئینگلیزی لێوەرگرتەوە و بە بڕیارێك قەدەغەی گەڕانەوەی بۆ وڵات لێكردووە.
سەیوان رۆستەم، RT