بڕیار بوو ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر (بێریڤان ئەیوب) چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی دهۆك كە ماوەی نزیكەی ساڵێكە دەستگیركراوە دادگایی بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كوڕی دادوەرەكە توشی رووداوی هاتوچۆ بووە پرۆسەی دادگاییكردنەكە دواخرا.
بێریڤان ئەیوب ماوەی ساڵێكە بەبێ دادگاییكردن لە زیندان هێڵدراوەتەوەو دووچاری چەندین فشار و كێشەی كۆمەڵایەتی بووەتەوە، دادگاییكردنەكەشی بە ماددەی (١)ی یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی (٢٠٠٣)یە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.