ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتیی مامۆستایان داوای روونکردنەوە لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەکات

                                                                                                                مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "یەکێک لە قوڕبەسەریەکانی کەرتی پەروەردە ئەوەیە 61%ی مامۆستایانی پەروەردە ئافرەتانن".

 عەبدولواحید محەممەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لەمبارەوە، وتی : “راستە مامۆستایانی ژن لەنێو ناوەندەکانی خوێندندا مۆڵەتی دایکایەتی وەردەگرن، بەڵام ئەمە لە چوارچێوەی یاسادا رێکخراوە و مافێکی یاسایی خۆیانە. ئەگەر حاڵەتانە هەشبێت هەرگیز نابێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەمە بە قوڕبەسەری بۆ پرۆسەی پەروەردە لێکبدرێتەوە”.

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ئەوان لەگەڵ ئەو جۆرە ئاخاوتنەی مامۆستا دڵشاد عومەر نین و پێویستە مامۆستا دڵشاد روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدات، وەکو یەکێتیی مامۆستایانیش لە رێگەی لقی سلێمانی یەکێتییەکەیانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ