ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سەرپەرشتیاری فێمێنیزمی ڕۆشنگەری: داوامان لەبەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد دەست لەكاربكێشێتەوە

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ژمارەیەك لەرێكخراوەكانی ژنان‌و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبونەوە‌و سەرپەرشتیاری فێمێنیزمی ڕۆشنگەریش دەڵێت داوامان لەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد دەستلەكار بكێشێتەوە.

دوای یاداشتە ناڕەزاییەكی (29) رێكخراوی ژنان كە ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان كردبوو لەسەر وتەكانی لەسیمینارێكی پەروەردەیدا، لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لەرێكخراوەكانی ژنان ئەنجامدا.

هاوژین زیبا سەرپەرشتیاری فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، تایبەت بە تۆڕیی میدیایی تەواری وت: “بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خۆی داوای كرد كە ڕێكخراوەكانی ژنان سەردانی بكەن كە رونكردنەوە بدات، بۆیە ئێمە نەڕۆیشتون تا بڵێین بۆچی وایوەتوە، بەڵكو بۆ ئەوەی راستەوخۆ پێی بڵێین ئەو كارەت هەڵە بووە‌و هیچ بنەمایەكی زانستی نییە‌و ئەوە جیاوازییەكی جێندەرییە دژ بەژن”.

وتیشی: “زۆر بەراستەخۆیانە ڕەخنەی توندمان گرت، داوامان لێكرد دەست لەكاربكێشێتەوە‌و ئەگەر دەست لەكارناكێشێتەوە بەفەرمی داوای لێبوردن لەسەرجەم ژنان بكات، بەتایبەتی مامۆستای ژن، كە بەرهەمی ٣٠ساڵی حكومەتی كوردستان بەهەموو كەموكورتییەكانیەوە لەسەر شانی ژن بووە‌و ژن بەڕێوەی بردوە‌و پەروەردە‌و فێركردنی مناڵان لەسەر شان و ئەركی ژن بووە، كە لەخۆبوردانە گرتویانەتە بەر”.

دەربارەی هەڵویستان لە داهاتوودا چی دەبێت هاوژین زیبا وتی: “بێگومان ئێمە بێدەنگ نابین، تەنیا مەبەست نیە بەرامبەر بە مامۆستا دڵشاد، بەڵكو پێویستە لەهەموو سێكتەرەكانی حكومڕانیدا ئەو پیاوانە وابیردەكەنەوە، ئاستی بەرپرسیارێتیان ئاشكرا بكرێت‌و دەست لەكاربكێشێنەوە، ئیتر سەدەی (٢١)ە و هیچ بیرێكی كۆمەڵایەتی مرۆڤایەتی قبوڵی ناكات جیاوازی جێندەری وبێڕێزی بەرامبەر بە ژنان بكرێت”.

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ