ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانیو لەگەڕەكی كوردسات، پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی دەكوژێتو دواتر خۆشی دەكوژێت، لەشاری هەولێریش كوڕێك دایكە تەمەن 70 ساڵەكەی خۆی دەكوژێت.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەبەردەم ماڵەكەی خۆیاندا لە گەڕەكی كوردسات پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی كوشتووەو دواتریش خۆی كوشتووە.
سەركەوت ئەحمەد وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت كێشەكە كۆمەڵایەتی بووبێت.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە: دوای ئەوەی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێكی كوشتن لە بەحركە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت كە ژنێكی بەساڵاچوو لەلایەن كوڕەكەیەوە بە چەقۆ كوژراوە، كە كوڕەكەی بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی، نەخۆشیی دەروونی هەیە”.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: “ژنەكە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵا محەمەد ئەمین) و كوڕەكەشی ناوی (ھ. ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، لە كاتی ئێستادا لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كراوە، ئێستاش پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە تاكو رێرەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتە بەر.