خوێندكارێك لە خوێندنگەی (ئاسۆی شەهیدان) لە سلێمانی سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، بەردەوامە لە خوێندن و نمرەی بەرزی بەدەستهێناوە.
خوێندكارەكە ناوی (دیە جەمال حەسەن)ە و دوو ساڵە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و ئەمڕۆ لەلایەن كارگێڕی خوێندنگەكەیەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.