Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

شێوە تاقانە فۆتۆگرافەكەی دەڤەری ڕاپەڕین – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شێوە تاقانە فۆتۆگرافەكەی دەڤەری ڕاپەڕین

شێوە رەسول ئەحمەد، ناسراوە بە شێوە رانیەی فۆتۆگرافەر لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٣ و دەرچووی بەشی ئەندازیاری گەیاندنە شێوە رەسوڵ ئەحمەد تاقانە فۆتۆگرافەكەی شاری راپەرینە رۆژانە لە نێو سروشت و ژیانی خەڵكی رانیەدا ساتە خۆش و ناخۆشەكانی ژیان تۆمار دەكات لە نێو هێڵ و رەنگەكانی فۆتۆدا تۆماری دەكات.

لە دیدارێكی تایبەتی تۆڕی میدیایی تەوار باس لە كارەكەی دەكات و دەڵێت”سەرەتا كە كاری فۆتۆگرافیم هەڵبژارد بەهۆی خۆشەویستی زۆرم بوو بۆ سروشت، سروشتی جوانی كوردستان سەرنجی ڕاكێشام و حەزم ئەكرد ئەو شوێنە جیاوازانەی گەشتیان بۆ ئەكەم بە وێنە لەلام بمێنێتەوە، دواتر كە تەكنەلۆجیا پێش كەوت و سۆشیاڵ میدیا دروستبوو هەوڵمدا ئەو دیمەنانەی وێنەیان ئەگرم پیشانی خەڵكی بدەم، فۆتۆگرافی لەلای من تەنها هونەرە و وەك حەزێك ئەیكەم و نەمكردووە بە پیشە”.

شێوە رەسوڵ باسی لە ئاستەنگییەكانی بەردەمی كرد لە كاری فۆتۆگارفیدا و ووتی” ئاستەنگەكانی بەردەم ئەم هونەرە بۆ من كە وێنەی سروشت ئەگرم ئەوەیە كە ناتوانم هەر شوێنێك كە بمەوێ بە ئاسانی بۆی بچم، چونكە دەمەوێ لە زوومی كامێراكەمەوە ئەوە بگەیەنم كە ئێمە خاوەن سروشتێكی زۆر جوانین ئەگەر بیپارێزین و وابكەین وەك خۆی بمێنێتەوە”.

دەربارەی رۆڵی كچانی فۆتۆگراف وتیشی” بێگومان كچان توانیویانە ئاستەنگەكان ببڕن و ژنی زۆر باش و لێهاتوومان هەیە كە كاری فۆتۆگرافییان كردووە بە پیشەی سەرەكی و دابینكردنی بژێوی ژیانیان لە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام لە دەڤەری ڕاپەڕین وێنەگری كچمان نییە یان ئەگەر هەشبێت هەر ماوەیەك بووە و وازی هێناوە، ڕەنگە بەهۆی ئەوەی كە نەیتوانیبێ ڕووبەڕووی ئاستەنگیەكان ببێتەوە؟.

لە بارەی پرۆژەی داهاتووی لە ناو كاری هونەری فۆتۆگرافیدا شێوە ووتی” پڕۆژەی داهاتووم ئەوەیە كە هەوڵی باشتر بدەم و وێنەی ئەو شتانە یان ئەو شوێنانە بگرم كە ژنێك یان كچێك زەحمەتە بیكات، پەیامیشم لەم كارەم ئەوەیە كە هەموومان پاكوخاوێن بین و سروشتی كوردستان نەشێوێنین”.

ئا/ تریفە

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ