بەڕێوبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی-ناوەندی دەربەندیخان چالاکییەکی تایبەتی بۆ هێزی لەش (بێنج پرێس) بۆ چەند تیپێکی کچان ئەنجامدا، کە تیایدا کچانی هەڵەبجە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
نزار ژاژەڵەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەمەبستی هاندانو پیشتیوانیکردنی ژنان، ناوەندی دەربەندیخانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چالاکییەکی هێزی لەش (بێنج پرێس)ی بۆ ناوەندو یانە وەرزشییەکان ئەنجامدا.
وتیشی: «لەچالاکییەکەدا کچانی هەڵەبجە پلەی یەکەم و کچانی دەربەندیخان پلەی دووەمو کچانی یانەی بەختیاری پلەی سێیەمو کچانی سلێمانی پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا».
لەکۆتایی چالاکییەکەدا خەڵات پێشکەشی سەرکەوتوان کراو بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانو خەڵاتی رێزلێنانیش درایە ئەوانەی هاوکاری ئەم چالاکییە بوون.