ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زمانی دایک

ئا: سەیران محەمەد

زمانی دایك، بەو زمانە دەوترێت كە منداڵ بۆ یەكەمجار لە خێزانەكەیەوە فێری دەبێت، واتە زمانی باوانی منداڵەكە دەگرێتەوە، بۆیە پێشی دەوترێت زمانی دایك، چونكە دایك نزیكترین كەسە لە منداڵ و لەڕێی ئەوەوە بۆ یەكەمجار فێری قسەكردن دەبێت.

بەپێی ئامارەكان زیاتر لە (شەش هەزار) زمانی جیاواز لە جیهاندا بونیان هەیە، بەڵام (43%)یان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، چونكە ئەو زمانانەی گرنگیان پێدەدرێت و لەزمانی خوێندن و ژمارە و موڵكی گشتی و بابەتە فەرمییەكاندا جێیان كراوەتەوە لە (100) زمان تێپەڕناكات.

زمانی كوردی پێگەیەكی دیاری لەنێو زمانە چالاكەكانی جیهاندا هەیە و لەكۆی ئەو(100) زمانەی (80%)ی دانیشتوانی زەوی قسەی پێدەكەن، كوردی لەڕیزبەندی نیوەی یەكەمدایە، بەو پێیەی زیاتر لە (50) ملیۆن كەس قسەی پێدەكات، ئەوەش وایكردووە وەك زمانێكی دیار لەنێو پێگەی زمانناسی جیهانیدا بناسێنرێت.رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ لە كۆبونەوەیەكدا لە ساڵی (1999)، بڕیاریدا (21)ى شوباتی هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانی زمانی دایك دیاری بكات.هۆكاری دانانی رۆژێك بۆ زمانی دایك دەگەڕێتەوە بۆ رووداوێكی ساڵی (1948)، كاتێك محەمەد عەلی نەجاح سەرۆكی پاكستان بڕیاریدا بە دانانی زمانی ئوردو وەك زمانی نیشتیمانی كە زمانی كەمینەی ئەو وڵاتەبوو، ئەوەش بووە هۆی توڕەكردنی دانیشتوانی پاكستانی رۆژهەڵات كە بەنگلادشی ئێستا دەكات، هەر ئەوەش بووە هۆی جیابونەوەی ئەو وڵاتە لە ساڵی (1971)دا.زمان لەسەر ئاستی جیهان قورساییەكی ستراتیژی و گرنگییەكی زۆری بۆ ژیانی مرۆڤایەتی هەیە لەڕووی كۆمەڵایەتی و زانستی چەند بابەتێكی دیكە، هەروەها یەكێكە لە پایە سەرەكییەكانی پەیوەندی بەستن لەگەڵ دەوروبەردا.داگیكردنی كوردستان و دابەشكردنی بۆ چەند پارچەیەك، هەروەها قەدەغەكردنی خوێندن و نوسین بە زمانەكە لە بەشێكی ئەو وڵاتانەی كوردستانی بەسەردا دابەشكراوە بۆتە یەكێك لە كێشەكان بۆ زمانی كوردی،
لە ئێستاشدا لەم سەردەمەش بەھۆی بونی چەندین دایەنگە باخچەو خوێندنگەی ئەھلی کە زمانی دایکی تێدا بەکار نایەت و برەو پەرەی زیاتر دراوە بە زمانە بیانیەکان ئەمەش وای کردوە ووشەی زمانە بیانیەکان تێکەل بە زمانی دایک بکرێیت . بەدوور بن لە بەکارھێنانی زمانی دایکیان
بۆیە پێویستە گرنگییەكی زیاتری پێبدرێت بە زمانی دایک و پەرەی پێ بدرێت و ببێتە بنچینەی خوندنیان و دوای ئەوە زمانەکانی تر

هاوشێوە

ڤیدیۆ