Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

گیتارەكەی پێشكەشی كچە هونەرمەندێكی زیندانیكراوی كورد لەتوركیا دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

گیتارەكەی پێشكەشی كچە هونەرمەندێكی زیندانیكراوی كورد لەتوركیا دەكات

هونەرمەند‌و موزیكژەنی ناوداری جیهان، ڕۆجەر وتەرز، گیتارەكەی خۆی پێشكەشی نۆدام دۆراك كچە كوردێكی گۆرانیبێژ دەكات كە حوكمی ١٩ ساڵ زیندانیی لەتوركیا بەسەردا سەپێنراوە.

رۆجەر راگەیاند: دۆراك خوشكمانە و بەرپرسیارێتیی ئەوەمان لەسەرە پشتیوانی لێبكەین وەك هەزاران‌و سەدان كەسی دیكە كە لەسەرتاسەری جیهاندا لەكونجی زینداندان”.

وتیشی: “دۆراكی كچە هونەرمەندی كورد گۆرانی بۆ خێزان ‌و گەلەكەی بەزمانی خۆی دەڵێت، جێی نیگەرانییە وڵاتێكی وەك توركیا كە خاوەنی میراتێكی هونەریی مێژووییە بەمجۆرە مامەڵەی لەگەڵ بكات ‌و بیخاتە زیندانەوە”.

رۆجەر ئەوەشی ئاشكرا كرد كە : “پاش بیركردنەوەیەكی زۆر بۆ سەرنجڕاكێشانی رای گشتی دنیا دەربارەی زیندانیكردنی ئەم كچە هونەرمەندە كوردە، بڕیاریداوە گیتارە رەنگ رەشە تایبەتییەكەی بۆ دۆراك بنێرێ‌ لەزیندان”.

لەساڵی 2021ەوە كە ئەم گیتارە گەشتەكەی دەستپێكردوە لەماڵەكەی رۆجەرەوە لە لۆنغ ئایلاندی نیویۆركەوە، چەند جارێك لەسەرتاسەری ئەوروپادا راگیراوەو لەلایەن ژمارەیەك موزیكژەن‌و هونەرمەندی ناوداری ئەوروپاوە نەخش ‌و واژۆی پشتیوانی خراوەتە سەر بەرلەوەی ئەمساڵ 2022 بگاتە زیندانەكەی دۆراك لەبایبۆردی توركیا.

رۆجەر دەڵێت: “پارێزەرەكانی پێیاراگەیاندم كە دۆراك وتویەتی بەبینینی ئەم گیتارە بۆ یەكەمجار هەستم بەئازادی كردووە لەماوەی شەش ساڵی رابردودا”.

دەشڵێت “من لەهەشتاكانی سەدەی رابردوەوە هەستم بەنەهامەتی هونەرمەندانی كورد كردوە لەتوركیا‌و بەم دواییەش لەڕێگەی كچەكەمەوە هەستم بەنەهامەتی دۆراك كرد، بۆ سەرنجڕاكێشانی رای گشتی جیهانیش بڕیارم دا گیتارە تایبەتەكەمی بۆ بنێرم”.

نۆدەم دۆراك، كچە هونەرمەندێكی كوردەو تەمەنی ٣٤ ساڵەو خەڵكی ماردینە، كە گۆرانی بەهەردوو زمانی توركی‌و زمانە رەسەنەكەی كوردی دەڵێت، ئەو حوكمی 19 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەتۆمەتی ئەوەی گۆرانی سیاسی وتوەو پەیوەندی بەپەكەكەوەیە.

هەرچەندە پارێزەرەكانی رایانگەیاندوە دەوڵەتی توركیا هیچ بەڵگەیەكی لەبەردەستدا نییە تا ئەم تۆمەتە بسەلمێنێ‌‌.

كاتێك ساڵی 2015 حوكم دراوە، دۆراك ویستویەتی گیتارەكەی لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ زیندان، بەڵام پاسەوانانی زیندانەكە ژێی گیتارەكەیان پچڕاندووەو شكاندویانە.

دۆراك پێش ئەوەی بخرێتە كونجی زیندانەوە، ئاماژەی بەوە كرد بو كە دەمێك بوە خەونی بەكڕینی گیتارێكەوە بینیوە، بەڵام پارەی تەواوی پێنەبووە، ئەو وتبوی “دایكم ئەڵقەی بوكێنییەكەی دامێ‌ ‌و پێیوتم بڕۆ بیفرۆشەو بەپارەكەی گیتارێك بكڕە، كڕینی ئەم گیتارە بۆ من هەموو دنیای ئەهێنا”.

شكاندنی گیتارەكەی دۆراك لەساڵی 2017ەوە دەنگدانەوەی لەنێو هەموو موزیكژەنە دیارەكانی دنیادا هەبوە‌و هاوخەمی خۆیان بۆ ناوبراو دەربڕیوە.

جۆرج رۆجەر واتەرس George Roger Waters هونەرمەندێكی بەڕەچەڵەك بەریتانییە‌و تەمەنی 79 ساڵە، ئاوازدانەرو گۆرانبێژو نوسەری شیعری گۆرانی‌و موزیكژەن‌و چالاكوانی سیاسی‌و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی تیپی موزیكی پینك فلۆید.

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ