بەچاودێریی نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، شەش گۆڕی دیكە بەكۆمەڵ لە نزیك گوندی حەردان-ی شارۆچكەی شنگال دۆزرایەوە.
لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە پێدەچێت ئەو گۆڕە تازە دۆزراوانە ئێسكو پروسكی 14 كوردی ئێزدیی كوژراوی دەستی داعش-یان تێدابێت كە لەساڵی 2014 ەدا لەلایەن داعش-ەوە كوژرابن.
جێی ئاماژەیە تائێستا دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ لە سنووری قەزای شنگال دۆزراونەتەوە و دەیان گۆڕی دیكەیش ماون و قوربانییەكانیان ئەو هاوڵاتییە ئێزدیانەن كە بەدەستی چەكدارانی داعش كۆمەڵكوژ كراون.