جارێكیتر شارە دێرینەكەی كفری خانسەرای هونەر و ئەدەب ئامێزی بۆ خولێكیتری دیداری هونەر و ئاشتی دەكاتەوە و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لە رۆژی 21ی ئەم مانگەوە خولی سێیەمی دیداری هونەری و ئاشتی لە شاری كفری دەستیپێكردووە كە تێدا چەندین كاری هونەری شێوەكاری و میوزیك و شانۆ و فیلم نمایشدەكرێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
بەناز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری رێكخراوی گوڵە مێخەك كە یەكێكن لە بەشداربووانی ئەو دیدارە تایبەت بە تۆڕی میدیای تەواری راگەیاند” ئێمە وەكوو ڕێكخراوی گوڵە مێخەك بۆ پەرەپێدانی تواناكانی ژنان بەشدارین لەم دیدارەدا، ئەم جۆرە كارەهونەرییانە سودی زۆرە و بەشداری ژنانیش تاڕادەیەك باشە”.
لەلایەگیترەوە شوان جەلال ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری كفری ووتی” ئەم دیدارە لە سەر ئاستی عێراق ئەنجام دراوە و ژمارەیەك ئەكادیمی سینەماكار و شانۆكاری عێراقی بەژداردەبن لە نمایش و كارەهونەریەكاندا وە چالاكیەكانی دیدارەكە بریتیە لە نمایشی شانۆیی و پێشاندانی فیلم و ژمارەیەك پێشانگەی شێوەكاری.
ئا/ تریفە