لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیانو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی گەورەو خێرای ژنانو كچانی سنوری كەلار دەكاتەوە.
لەئێستا ئەو خولە لەبنكەی خەڵاتی خوێندنی خێراو بنكەی شێروانە بەردەوامەو زیاتر لە (58) خوێندكارو مامۆستا بەشدارییان تیا كردووە.