پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر رایدەگەیێنێت، تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەی شنیار دەستگیركراوە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارێكی دیكەش دەرچووە.
ئاودێر عەلی، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەكە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، هەروەها فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری دووەمیش دەرچووە”.
ئاودێر وتیشی: “تۆمەتبارەكە چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەكەی گێڕاوەتەوە و رێكارەكانی لێكۆڵینەوە بەردەوامن”.
پۆلیسی سلێمانی لە دوای روداوەكە وتەی لە شنیار وەرگرتوەو وتویەتی، مێردەكەی نەوتی پێدا كردووە و سوتاندویەتی.
شنیار هونەر دوای مانەوەی ٥رۆژ لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.