ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ی. ژ. ك بەشداری كۆبونەوەیەك بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەكات

بەمەبەستی كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەناوچەكەدا، لقی راپەڕینی یەكێتی ژنانی كوردستان بەشداری كۆبونەوەیەكی كرد كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەگەڵ چەند ڕێكخراوێكی ژنانی دەڤەری راپەریندا ئەنجامیدا بوو.

لەكۆبوونەوەكەدا باسی ئەو كێشانە كرا كە لەم دواییانەدا لە سنوری بیتوێن و پشدەر روویانداوە، هەروەك باسی هۆكارەكانی زیادبوونی كێشەكانی كوشتن و توندوتیژی و دەستدرێژی سێكسی و خەتەنە كردنی كچان كرا‌و گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێوشوێنی گونجاو لە پێناو كەمكردنەوە و نەهێشتنی كێشەكان كرا.

لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا كە لەمەودوا هەماهەنگییەكی زیاتر لەنێوان رێكخراوەكانی ئەم ناوچەیەدا هەبێ‌ لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری زیاتر و گونجاو تر.

هەرلەو كۆبونەوەیەدا هەمووان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە لەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن و درێژەیان هەبێ‌ و بەیەكەوە ستراتیژێكی كاركردنی گونجاو دابنێن بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی هەماهەنگییەكان و زیاتر كردنی چالاكییەكانیان لە پێناو بنبڕكردن و كەمكردنەوەی كێشە‌و توندوتیژییەكان.

ژێوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ