ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هونەرمەند نیوەی سەربەستی ژیانی لێ ئەسێنرێتەوە

شادیە جەزا ئەمین یەكێكە لە ژنە هونەرمەندە نیان و قەشەنگەكانی شاری سلێمانی و لە گەرەكی سەرچنار لە دایكبووە قۆناغەكانی خوێندنی بەسەركەوتوویی بریوە و دەرچوی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەشی شانۆیە، یەكەم دەركەوتنی لە بواری نواندندا كاركردنی بوولە درامای كەركوك 4 كە تێدا رۆڵی سەرەكی دەگێرا و لە بەشێك لە كەناڵە عەربیەكانیش نمایشكرا.

لە دیدارێكی رۆژنامەوانی بۆ توری میدیای تەوار شادیە باسی كرد كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە چەندین كاری شانۆیی و دراما و فیلم و ریكلام و ڤیدیۆ كلیپ بەشداری كردووە. هەروەها وتی” ماوەیەك لە بەرنامەی تیرۆژ لە تەلەفزیۆنی كەركوك وەك نواندن كارم كرد ‌و هەرلەوكەناڵەدا چەندین كاری هونەریم پێشكەشكردووە لە بارەی توندووتیژی دژی ژنان”.

ئەم خانەمە هونەرمەندە سەرەتای دەسپێكی كاری هونەری لە شاری كەركوكەوە دەستپێدەكات و دەڵێت” لەو شارەدا سەرەتای كاری هونەریم دەستپێكرد و ئەندامی تیپی شانوی ئاشتم لە كەركوك و لەو شارەدا چەندین جار وەك هونەرمەندێك خەڵات و رێزلینانم پێبەخشراوە”.

شادیە جەزا لە بارەی بەردەوامی لە كاری هونەریدا ووتی” هەرچەندە كاری هونەریم نەكردۆتە پیشەیەك بۆ بژێوی ژیان، بەڵام بۆتە خولیا و بەشێك لە ژیانم و ناتوانم دەستبەرداری ببم و بەپێی توانا بەردەوام دەبم، خۆشبەختانە لە هەموو ئەو كارانەشی كردوومە رازیم، لە ئێستاشدا زیاتر كاری دراما دەكەم بەهۆی ئەوەی سەرپەرشتیاری چالاكی هونەریشم كاتم كەمە تەرخانی كەم بۆ ئیشەكان”.

لەلایەكیترەوە شادی باسی لەوگرفتانە كرد كە ڕوبەڕوی بۆتەوە و ئەو بێبەهاییەی كە خەڵك دەربارەی هونەر و كاری هونەری دەیكات لە نێو تۆرەكۆمەڵایەتیەكاندا و ووتی” ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت گرفتێكی گەورەیە بۆ هونەرمەندان بەتایبەت ژنان كە دەبینین بەبێ‌ ئاگایی ئەكاونتی ساختەت بەناوەوە دروستدەكەن و وینە و فیدیۆی دراماكانت ئەبەن بۆ لایك و كۆمێنتی بێبەها بەكاری دەهێنن، بۆیە دەبینیت هونەرمەند نیوەی سەربەستی ژیانی لێ ئەسێنرێتەوە بەبۆنەی ئەو دەوروبەرەی تێدا ئەژین”.

لە كۆتایدا شادیە دواین كاری هونەری و پرۆژەی ئایندەی ئاشكرا كردوو ووتی” دواین كاری نواندنم بەشداریكرنم بوو لە درامای كرێچیەكان كە پێكهاتوە لە ٣٠ زنجیرە بەرهەمی كۆمپانیای مەستی فیلمە و هێشتا بڵاونەكراوەتەوە، هەروەها بەنیازیشم لەم ماوەیەدا بەشداری درامایەكیتر بكەم بۆ تەلەفزیۆنی كەركوك كە پێدەچێت لە مانگی رەمەزاندا پەخش بكرێت”.

ئا/ عەتا

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ