ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كەسوكاری‌ شنیار سوپاسی‌ پۆلیسی سلێمانی‌ دەكەن

كەسوكاری‌ شنیار هونەر، ئەو ژنە 21 ساڵەی‌ چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سووتێنراو دواتر بەهۆی‌ سەختی‌ برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستدا، سەردانی‌ بەڕێز عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانیان كردو سوپاس و پێزانینی‌ خۆیان ئاراستەی‌ بەڕێزیان كرد لەبەرامبەر بەدەمەوە هاتنی‌ بۆ دۆسیەكەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری‌ ڕووداوەكە لەماوەیەكی‌ كەمدا.

لەبەرامبەردا بەڕێز عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ كەسوكاری‌ شنیار هونەر دوپاتكردەوەو جەختی‌ لەوەش كردەوە كە وەك هەمیشە هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەهەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران‌و ڕوبەڕوكردنەوەیان بەیاساو دادگا تا سزای‌ تاوانەكانیان وەربگرن.

لای‌ خۆیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، ئەنجامدەری‌ تاوانەكە لەبەردەم بەڕێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوەدا دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ