ئەمڕۆ لەشاری هەڵەبجە ژنێك خۆی سوتاندو بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: كاتژمێر 11پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ژنیكی تەمەن 48 ساڵ بەناوی (م. ع. م) كە ژنی ماڵەوە بووەو دانیشتوی گەڕەكی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجەیە لەماڵەكەی خۆیدا، خۆی سوتاند.
وتیشی: “پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن، لەبەر زۆری رێژەی سوتاوییەكەی گیانی لەدەستدا”.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشداوە كە: “تیمی بەڵگەو تاوانی بنكەی پۆلیسی شەهید سەركار لێكۆڵینەوەیان لەڕووداوەكە دەستپێكردوەو دۆسییەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە”.