ساڵێك بەسەر دەركردنی یاسای ژنە رزگاربووە یەزیدییەكان تێدەپەرێت كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ پەسەندیان كرد.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 1 ی مارسی 2021 دا یاساییەكی پەسەند كرد لەبەرژەوەندی ئەو ژنە یەزیدیانەی لەدەستی داعش رزگاریان بووە، كە لەناوەندو رێكخراوەكانی ژنانو كۆمەڵگەی مەدەنیو تەنانەت شەقامی عیراقیو كوردستاندا پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
یاساكە قەرەبوكردنەوەی مادیو مەعنەوی بۆ ئەو ژنە یەیزدیانە داناوە كە لەژێر دەستی داعشدا بوون كاتێك كە تیرۆرستانی داعش لەساڵی 2014 دا جینۆسایدی شەنگالی كردو ژنو مناڵەكانی رفاندو دەستبەسەر كردن.