ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی داوای لێبوردن لەیامور دەكات

ئەمڕۆ بەڕێز قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی لەدایكبونی یاموری كچی یەكەم شەهیدی پاراستنی ژنان، شەهید محەمەد لەتیف پەیامێكی بڵاوكردەوە ‌و تیایدا وێرای دڵخۆش بوونی بەلەدایكبوونی یامور، هاوكات داوای لێبوردنیشی لێدەكات كە تائێستا بكوژانی باوكی دەستگیر نەكراون.

دەقە پەیامەكە:

بە بیستنی هەواڵی لە دایكبوونی یامور، كچی یەكەم شەهیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەهید محەمەد لەتیف، دڵخۆشبووم. پیرۆزبایی لە دایكی و خانەوادەكەی دەكەم. چاوەڕێی ئەو رۆژە دەكەم، كە خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوكی كەسێكی قارەمان بوو، لە پێناوی پاراستنی ژیان و كەرامەتی ژنێك خۆی و هاوڕێكانی كەوتنە بەردەم مەترسی و هێرشی تاوانباران و بە داخەوە شەهید كرا. هەروەها دەمەوێت داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشكی بكەم كە زیاتر لە ٩٠ رۆژە چاوەڕێن بكوژانی باوكیان دەسگیربكرێن، بەڵام هەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە كە هێزە ئەمنییەكان كاری خۆیان دەكەن و خۆشم لەنزیكەوە چاودێریی بەدواداچوونەكان دەكەم هەتا ئەو رۆژەی مژدە و هەواڵی دەستگیركردنی بكوژانی شەهید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم.

هاوشێوە

ڤیدیۆ