لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەقوتابخانەی (بەكرەجۆی) خوێندنی خێرا سیمنارێكی یاسایی ئەنجامدا.
سیمینارەكە كە لەلایەن پارێزەر (هاوژین ئەحمەد)ەوە بەڕێوەچوو، تیایدا باسی لەیاساكانی توندوتیژی خێزانیو خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنو سزادانی عیراقو چەند یاسایەكی تر كردو زانیاری تەواوی لەسەر سزاكانو ڕێوشوێنە یاساییەكان بۆ خوێندكاران رونكردەوە.