Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

وەك دەستپێكی چالاكییەكانی 8 ی مارس ی. ژ. ك، سەردانی مەزارگەی شنیار دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وەك دەستپێكی چالاكییەكانی 8 ی مارس ی. ژ. ك، سەردانی مەزارگەی شنیار دەكات

ئەمرۆ یەكێتی ژنانی كوردستان‌و ژمارەیەكی زۆر لەرێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانانی مافەكانی ژنان، لەمەراسیمێكدا وەك دەستپێكێك بۆ چالاكییەكانی ۸ی مارس و دەربرینی نارەزاییەكانیان دژی كوشتنی ژنان، سەردانی مەزارگەی (شنیار)یان لەسەید سادق كرد بۆ دوپاتكردنەوەی نارەزایەتیەكانیان دژی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ژنان ئەكرێت.

دایكی خاتوو شنیار بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: لە سەرەتای روداوەكەوە تاوەكو ئەمرۆ پەیامی من ئەوەبووە كە دەسەڵات ئەمە قبول نەكات و رێگر بێت لە دووبارەكردنەوەی روداوێكی لەمشێوەیە.

وتیشی: “بامن دوا دایك بم بەروداوێكی لەمشێوەیە جەرگم بسوتێ‌”.

داواشیكرد كە بكوژی كچەكەی بەسزای خۆی بگات‌و دەرباز نەبێت.

خاتوو مەنیجە حسێن محەمەد ناسراو بە چرۆ شوانی پارێزەری پرۆژەی ژن ژیانە مەیكوشە كە لەسەرەتاوە ئاگاداری كەیسەكەی شنیار بووە وەكو پرۆژەكە و پارێزەرێكی خۆبەخش وتی: “چەند جارێك سەردانی شنیارم كردبوو كە لە نەخۆشخانە بوو كە خۆم لە نزیكەوە بینیومە و قسەم لەگەڵ كردوە كۆتا داواكاری شنیار كە هەیبوە و بەمنی وت كە ئێستا وەكو ئامانەتێك لە گەردنی خۆم ئەیبینم و ئەبێت بیگەیەنم بە هەمو كەسێك بە هەموو رێكخرا و دادگاكان كە شنیار هەموو كات ئەو قسەیەی ئەكرد تكایە یاسا سەروەر بێت و كەیسی من بە لارێدا نەروات و ئەگەر یاسا لەم وڵاتەدا هەیە با یاسا هەقم وەربگرێت و منیش وەك خۆم بە رەزامەندی كەسوكاری شنیار بە ڤیدۆ و دەنگ و وێنە لامە كاتێك كە خۆم پرسیارم لێئەكرت و جوابی ئەدامەوە كردومە بۆ ئەو كاتەی گەر هات و رۆژێك لە رۆژان كەیسەكە بەلارێدا برا من ئەمانە وەكو بەڵگەیەك بەكاربهێنم، بۆیە بەڵێنم پێدا وەكو پارێزەرێك و پرۆژەیەك تاوانباری كەیسەكەی بە سزای خۆی بگەیەنم و خۆشبەختانەش تاوەكو ئێستا كەیسەكە بەلارێدا نەبراوە و زۆر باش بەرەوپێشەوە ئەچێت و خێزانەكەشی نایانەوێت كەیسەكەی وەكو كەیسەكانی دیكە بە لارێد براوت و ئەیانەوێت تاوانبار سزا بدرێت”.

هاوژین زیبا سەرپەرشتیاری فێمێنزمی رۆشنگەری كە ئامادەی مەراسیمەكە بوو وتی: “هەڵمەتی ئەم ساڵی ۸ی مارس جیاواز لەهەموو ساڵەكانی دیكە، ئێمە كاتی ئاهەنگمان نییە ئەگەر ۸ی مارس رۆژی پیرۆزبایی و هەڵوێست وەرگرتنە و خۆشی دەربرینە لەسەر ئەوەی ژن گەیشت بەچی، چی بەدەستهێنا، بەراستی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری بەشداری سیاسی ئابوری یان كۆمەڵایەتی ژنان، بەڵام هێشتا ژنكوژی زیادتر و زیاتر ئەبێت كەواتە ئێمە لە دۆخێكدا نین كە بە پیرۆزبایی و ئاهەنگگێران پێشوازی لە ۸ی مارس بكەین، بەڵكو پێویستە هەڵوێستێكی جدی و رادیكاڵانەمان هەبێت لەسەر ئەوەی كە كۆتایی بە ژن كوشتن بێنین لەژێر ناوی شەرەف و كۆیلە كردنی ژنان، پێویستە ژن زۆر زۆر بە ئاگایانە و هۆشیاریانەوە خەباتی فێمێنستی بەردەوامی پێبدات و خەباتی فكر وتێروانینی ژن درێژە پێبدات ئەمەش بەیەگرتنی ژنان و متمانە كردن بەیەكتر و هاوكاری یەكتری لە تێگەیشتن لە دۆخەكە و هۆكاری دروستبونی ئەو كێشانە”.

وتیشی: “نوسراو‌و یاسای باشمان هەیە، بەڵام بە داخەوە دابونەریت رێگرە لە جێبەجێكردنی یاساكاندا و لە لایەكی كەش دەسەڵاتەكە رێگرە لە بە سزا گەیاندنی تاوانباران، پێویستە ئەمە كۆتایی پێبهێنرێ‌، ئەمەش لە رێگەی هۆشیاری ژن خۆی كۆتایی پێدێت”.

پروشە، سەید سادق

هاوشێوە

ڤیدیۆ