لەساڵیادی راپەڕینی 5ی ئازاری ساڵی 1991 و بۆ بەرز راگرتنی ئەو یادە، لقی راپەڕینی یەكێتی ژنانی كوردستان سەردانی مۆنۆمێنتی راپەڕین دەكەنو ئامادەی چالاكییەكانی ئەو یادە دەبن.
كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەژێر دروشمی (رانیە پایتەختی ئازادی)ە بە چاودێری قایمقامی قەزای رانیە و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری راپەڕین، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لە مۆنۆمێنتی راپەڕین بەڕێوەچون.
لەو چالاكییانەدا كە زۆرێك لەچینو توێژە جیاوازەكانی دەڤەری راپەڕین تیایدا بەشدار بوون، لقی راپەڕینی یەكێتی ژنانی كوردستانیش سەردانی مۆنۆمێنتی راپەڕینیان كرد و ئامادەی یادەكە بوون یادەكەیان بەرز راگرت.
ئا: ژێوار