ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هه‌شتى مارس که‌ژان له‌ مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌بات بۆ ماینز

ژنه‌ شانۆکارى ناسراوى شارى مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ژنانه‌وه‌ بۆ نمایشکردنى پێرفۆرمانسێک له‌ مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌گاته‌ ماینز.

ژنه‌ هونه‌رمه‌ندى شانۆکار که‌ژان ئه‌سه‌دى له‌ شارى مه‌ریوانه‌وه‌ بۆ نمایشکردنى پێرفۆرمانسێک به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ژنانه‌وه‌ ده‌چێته‌ ولاتى ئه‌ڵمانیا له‌ شارى ماینز ، به‌هاوبه‌شى ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانى ئه‌فغانستان رۆژى جیهانى ژنان به‌رز راده‌گرن.

هونه‌رمه‌ند که‌ژان ئه‌سه‌دى بۆ رۆژنامه‌ى ژیانه‌وه‌ و تۆڕى میدیاى ته‌وار ووتى» ئه‌م به‌رهه‌مه‌م که‌ پێرفۆرمانسێکه‌ تایبه‌ت به‌ رۆژى جیهانى ژنانه‌ نوسین و ده‌رهێنان و نواندنى کارى خۆمه‌، هه‌ربۆیه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات نمایش ده‌که‌ین چونکه‌ له‌ وڵاتى ئێران ناکرێت و کاره‌که‌مان بۆ ره‌وه‌ندى کوردیه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانى گۆرانیبێژى کورد و فارس و ئه‌فغانى به‌شدارى مه‌راسیمه‌که‌ ده‌بن، رۆژى 6ى مارس له‌ شارى ماینز نمایشده‌که‌ین و رۆژانی دواتر له‌ شوێنه‌کانیترده‌بین»

هونه‌رمه‌ند که‌ژان ئه‌سه‌دی جگه‌ له‌ کارى هونه‌رى چالاکوانێکی سیاسیه‌ له‌ بواری ئازادی ژنان و ئازادی زمان و جینده‌ر و یه‌کترقبوڵکردن، له‌ مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ری چالاکییه‌کانى ده‌کات، له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایدا کارى نواندنى کردووه‌، وه‌ک فیلمی به‌پێی ده‌ستور و هه‌نسکی ئاسمان، له‌ ده‌یان شانۆگه‌ریدا وه‌ک ئه‌کته‌ر و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و مایکه‌پ ئارتیست و پۆشاک کاری کردووه‌.

ئا/ عه‌تا حه‌مه‌ساڵح

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ