Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
خوێندکارێک: هیوادارم ئه‌م ٨ ی مارسه‌ سزای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بدرێت که‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ژنان کردوه‌ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خوێندکارێک: هیوادارم ئه‌م ٨ ی مارسه‌ سزای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بدرێت که‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ژنان کردوه‌

له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ى رۆژى 8 ى مارس، رۆژى جیهانى ژنان، پێمانباشبوو را‌و سه‌رنجى ژماره‌یه‌ک خوێندکارى ئاماده‌یى له‌باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه‌ وه‌ربگرین.

ئه‌وین عه‌لی که‌ خوێندکای قۆناغی ئاماده‌ییه‌، به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ژنانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ ده‌کات که‌ به‌رگه‌ی هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کانی ژیانیان گرتووه‌‌و به‌رده‌وامن تاوه‌کو ئه‌مرۆ‌و روبه‌رووی هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان بوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌وین بۆ ژیانه‌وه‌ وتى: «ژنانی رۆژگاری ئه‌مرۆ له‌هه‌موو شتێکدا روبه‌روی ره‌خنه‌ و قسه‌ی نه‌شیاوی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌بنه‌وه‌، به‌رای من زۆربه‌ی هۆکاره‌کانی توندوتیژی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ده‌کرێت ئه‌و ژنانه‌ن که‌ پێش ته‌مه‌نی خۆیان هاوسه‌رگیریان کردوه‌، بۆیه‌ من پێمباشه‌ هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌ له‌ هه‌موو شوێنێک رابگیرێت، راسته‌ له‌ دادگاکان ئێستا ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگاکان به‌رده‌وامی هه‌یه‌، بۆیه‌ هیوادارم ئه‌وه‌ش نه‌مێنێت».
سلۆڤان کاروان که‌ خوێندکاره‌ راى وایه‌ زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئه‌مرۆ رووبه‌روی ژنان و کچان ده‌بێته‌وه‌ هۆکاره‌که‌ی خراپ به‌کارهێنانی تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌.

ئه‌و خوێندکاره‌ بۆ رۆژى جیهانى ژنانیش هیواداره‌ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌کرێت رابگیرێن و ده‌سه‌ڵات سزای تاوانباران بدات، چونکه‌: «ئه‌م ماوه‌یه‌ توندوتیژییه‌کان زۆر بووه‌«.

چۆڤیان یادگار که‌ ئه‌میش هه‌ر خوێندکاره‌ پێیوایه‌ ژنان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا ئازارێکی زۆر ئه‌درێن و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌کرێت، ئه‌گه‌ر له‌رووی جه‌سته‌شه‌وه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا به‌ وشه‌ ئازار ئه‌درێن، به‌ڵام ژنی کورد زۆر به‌هێزن، چونکه‌ ئه‌توانن رووبه‌روی ئه‌و توندوتیژیانه‌ ببنه‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌ریان ئه‌کرێت.
وتیشى: «له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا توندوتیژی زۆر به‌رامبه‌ر ژنان کراوه‌، وه‌ک ئه‌و ژنه‌ی سوتێنرا له‌به‌رچاوی منداڵه‌کانی یان چه‌ندین رووداوی دیکه‌ی له‌و جۆره‌، بۆیه‌ هیوادارم ده‌سه‌ڵات سزای تاوانباران بدات، چونکه‌ ژنیش مرۆڤه‌ و وه‌کو پیاو مافى ژیانی هه‌یه‌«.

دییه‌ به‌کر که‌ خوێندکارى ئاماده‌ییه‌ ده‌ڵێت: «ژنان و کچان نابێت به‌ ئاسانی باوه‌ڕ به‌ هه‌ر که‌سێک بکه‌ن که‌ له‌ تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یه‌کتریان ناسیووه‌، چونکه‌ هۆکاری زۆربه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ئه‌کرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ وێنه‌ یان قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێکى نه‌ناسراو کردوه‌ و ئه‌و که‌سه‌ش ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌کارهێناوه‌ له‌ دژی و داوای پاره‌ یاخود هه‌رکارێکی دیکه‌ی لێکردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی وێنه‌‌و قسه‌کانی، بۆیه‌ کاتێک خێزانه‌که‌ی به‌مه‌ ده‌زانن، ئه‌و کچه‌ روبه‌روی توندوتیژی و ئازاردانی جه‌سته‌یی یاخود کوشتن ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ هیوادارم کچان و ژنان زۆر به‌ ئاگادارییه‌وه‌ تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌کاربهێن تاوه‌کو روبه‌روی هیچ جۆره‌ توندوتیژییه‌ک نه‌بنه‌وه‌«.

گه‌شبین حه‌بیب خوێندکارێکى تره‌‌و ده‌ڵێت: «به‌داخه‌وه‌ له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مرۆماندا مافى ژنان وه‌کو خۆی نییه‌ و له‌ لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌ توندوتیژی زۆر ئه‌کرێت، منیش وه‌کو هاورێکانم هاوڕام له‌وه‌ی که‌ تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هۆکاری ئه‌و توندوتیژیه‌ن، پێویسته‌ زۆر ئاگادار بن کچان له‌وه‌ی که‌ چۆن به‌کاری ده‌هێنن، به‌داخه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش ره‌خنه‌ له‌هه‌موو شتێکی ژنان ده‌گیرێت له‌ جل و به‌رگ‌و شێوازی قسه‌کردن و هه‌موو شتێکی دیکه‌، بۆیه‌ هیوادارم هیچ ژنێک روبه‌روی توندوتیژی نه‌بێته‌وه‌ ئازاد بێت له‌ ژیانیدا».

مه‌یل عادل-یش وتى: «پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ ئه‌که‌م که‌ سه‌رکه‌وتون به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختییه‌کاندا‌و گه‌یشتون به‌و شته‌ی که‌ خۆیان ویستویانه‌ و خه‌ونیان بووه‌‌و کۆڵیان نه‌داوه‌، به‌راستی ئه‌و ژنانه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵین بۆ رۆژگاری ئه‌مرۆمان، چونکه‌ وه‌ک ده‌زانین رۆژ نییه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ نه‌بیستین که‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنێک کراوه‌ و کوژراوه‌ یاخود خۆی به‌هۆی فشاری زۆری کۆمه‌ڵگه‌وه‌ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش به‌راستی مایه‌ی دڵگرانیه‌ بۆ هه‌موو تاکێک له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ که‌ له‌م قۆناغ و ته‌مه‌نه‌ی ژیانمانین، چونکه‌ کاتێک ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌بینین وا ده‌کات هه‌وڵ نه‌ده‌ین بۆ هیچ شتێک له‌به‌ر قسه‌ی کۆمه‌ڵگه‌، به‌ڵام کاتێک ئه‌و ژنه‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌بینین ئه‌وه‌ واده‌کات جارێکی دیکه‌ هیوامان بۆ دروست بێته‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاواته‌کانمان».

میوان عادل کچه‌ خوێندکارێکى تره‌‌و ده‌ڵێت: «هیوادارم ئه‌م ٨ی مارسه‌ سزای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بدرێت که‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ژنان کردوه‌ له‌هه‌ر وڵاتێک بن و کۆتا ٨ی مارس بێت که‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان بکرێت».
وتیشى: «راسته‌ ره‌نگه‌ نه‌توانرێ‌ به‌ ته‌واوی کۆنترۆڵ بکرێت، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و رێژه‌یه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه‌ بۆ ساڵانی داهاتوو که‌می بکه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ کاتێک توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنێک ئه‌کرێت له‌ هه‌ر سوچێکی ئه‌م دنیایه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ژنانی دونیا کرابێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ بده‌ین».

ئا: پروشه‌ فه‌یسه‌ڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ