هه‌شتى مارس که رۆژى جیهانى ژنانه‌و له‌هه‌موو جیهاندا چالاکى جۆراو‌و جۆر ده‌کرێت‌و ئه‌و رۆژه به‌رز راده‌گیرێت، بۆیه هه‌شتى مارس رۆژێکى نمونه‌ییه که له‌گه‌ڵ کچه‌که‌تدا یادى بکه‌یته‌وه، چۆن‌و به چ رێگه‌یه‌ک باشه که ئه‌و یاده له‌گه‌ڵ کچه‌که‌تدا بکه‌یته‌وه؟.
1ـ گرنگى ئه‌و رۆژه‌ى فێر بکه:
به‌ده‌ر له‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک‌و چالاکییه‌ک که هه‌ڵیده‌بژێرێت بۆ یادکردنه‌وه‌ى 8ى مارس، هه‌وڵبده ئه‌و چالاکییه‌ى هه‌ڵیده‌بژێریت رۆشنبیریی‌و زانیارى ته‌واو بده‌ى به‌کچه‌که‌ت له‌سه‌ر رۆڵى گرنگى ژنان له‌مێژوودا، چونکه کچه‌که‌ت ته‌نها پێویستى به‌وه نییه که هه‌ست به به‌شدارى ژنان له‌بواره جیاکاندا بکات، به‌ڵکو پێویستى زیاتر به‌وه‌یه که گرنگى رۆژه‌که بزانێت، هه‌تا بتوانێت ئه‌ویش داهێنان‌و نوێگه‌رى بکات، بۆیه متمانه‌ى ته‌واوت به کچه‌که‌ت هه‌بێت کاتێک که گه‌وره ده‌بێت ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانکارییه باشانه بکات که تۆ پێت نه‌کراوه.
2ـ سه‌یرى فیلمێک بکه‌ن که ئازایه‌تى‌و به‌هێزى ژن نیشان بدا
فیلم زۆره که پاڵه‌وانه‌که‌ى ژنه‌و رۆڵى ژنێکى به‌هێز‌و ئازا ده‌گێرێت، بگه‌ڕێ بۆ فیلمێکى گونجاو‌و به‌یه‌که‌وه سه‌یرى بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵ کچه‌که‌تدا بۆ دروست ناکات، به‌ڵکو هه‌لێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کچه‌که‌تدا بکه‌یت له‌سه‌ر رۆڵى ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ى که ژنه پاڵه‌وانى فیلمه‌که ده‌یگێرێت.
3ـ به‌یه‌که‌وه بچن بۆ روداوێکى وه‌رزشى یان هونه‌رى
له‌گه‌ڵ کچه‌که‌تدا بڕۆن بۆ بینینى پیشانگه‌یه‌کى هونه‌رى که هونه‌رمه‌نده‌که‌ى ژن بێت، یاخود بڕۆن بۆ ته‌ماشاکردنى یارییه‌کى وه‌رزشى ژنان، یان هه‌ر فیستیڤاڵێکى سینمایى یان شانۆیى یان وه‌رزشى بێت که له‌شاره‌که‌تاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
4ـ کتێبى له‌گه‌ڵ بخوێنه‌ره‌وه
باشترین رێگه بۆ رۆشنبیر کردنى کچه‌که‌ت‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا، خوێندنه‌وه‌ى کتێبه، له‌ئێستاشدا خۆشبه‌ختانه هه‌زاران کتێبى باش هه‌یه که نوسه‌ره‌کانى ژنن یاخود له‌سه‌ر ژنه ئازاکان نوسراون، ئه‌وه‌ش کارئاسانى باشت بۆ ئه‌کات که هه‌ڵبژاردنى کتێب بۆ کچه‌که‌ت سنوردارت ناکات.
5ـ فێرى بکه لاسایى ژنه‌کان بکاته‌وه
ژنێکى ئازا‌و به‌ناوبانگ هه‌ڵبژێره که به‌لاى تۆوه گرنگه، دواتر چیرۆکى ژیانى ئه‌و ژنه بۆ کچه‌که‌ت به‌گرنگییه‌وه باس بکه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه شێوه‌کار بوو، هانى کچه‌که‌ت بده لاسایى بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌رزشکار بوو بۆ نمونه یاریزانى جومباز بوو، ئه‌وا له‌گه‌ڵى بڕۆ بۆ هۆڵى راهێنانى ئه‌و وه‌رزشه، یاخود یاریزانى تێنس بوو له‌گه‌ڵ خۆت بیبه بۆ یاریگه‌و پاڵه‌وانێتییه‌کانى تێنس، هه‌وڵبده ئه‌مانه له‌سه‌عاتێک که‌متر نه‌بێت، چونکه له‌و شوێنانه ئه‌و ژنه داهێنه‌ر‌و خاوه‌ن به‌هرانه ده‌بینێت‌و کاریگه‌ریان له‌سه‌رى ده‌بێت.
6ـ ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا بگێڕه که کچه‌که‌ت گرنگى پێده‌دا
کچه‌که‌ت له‌ژیانى خۆیدا گرنگى به‌ژنێک ده‌دات، ئیتر له‌وانه‌یه ئه‌و ژنه نه‌نکى یان راهێنه‌ره‌که‌ى یان مامۆستاکه‌ى یان دراوسێکه‌ى بێت، هه‌وڵبده له‌رۆژى هه‌شتى مارسدا ئه‌و ژنه بانگهێشت بکه‌یت بۆ نانخواردنى نیوه‌ڕۆ یان ئێواره‌و له‌گه‌ڵیاندا ئاهه‌نگێک بگێریت‌و له‌گه‌ڵ کچه‌که‌تدا دیارییه‌کى بۆ بکڕن ئیتر ئه‌و دیارییه گوڵ بێت یان هه‌رشتێک بێت که له‌بیرنه‌چێته‌وه، له‌هه‌موو گرنگ تر ئه‌وه‌یه که ئه‌و ژنه، بۆنه‌ى ئه‌و ئاهه‌نگ‌و بانگهێشته بزانێت که به‌بۆنه‌ى هه‌شتى مارسه‌وه‌یه.
دڵی، سەیدەتی