Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ژنانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ژنانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستان

ڕۆژی ٨مارس ڕۆژی جیهانی ژنان و کۆده‌نگی ژن و یه‌کسانیخوازانی جیهانه‌ دژی نابه‌رابه‌ری و سته‌م و ناداپه‌روه‌ری، ئه‌م ڕۆژه‌ مێژووییه‌ خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌و ژنانه‌یه‌ که‌ له‌پێناو به‌دیهێنانی ماف و یه‌کسانیدا گیانیان به‌خت کرد.

ڕۆژی ٨ مارس ڕۆژی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ژنان و پیاوانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و جیاکاری و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی ژنان له‌ جیهاندا ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه‌، نوێکردنه‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێکی مرۆڤایه‌تی یه‌کسان، دور له‌جیاوازی ڕه‌گه‌زیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیو مه‌زهه‌بى.

ئه‌مساڵ ڕۆژی جیهانی ژنان له‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردا یاد ده‌کرێته‌وه‌ که‌ جیهان ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین جه‌نگی داگیرکاری و فراوانخوازی و مه‌زهه‌بی بوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گشت قه‌یرانه‌ ئابوری و ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌ی که‌ سه‌راپاى جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌.

له‌کوردستانیش ژنان له‌بارودۆخێکی سه‌خت و ناله‌باردان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ ده‌درێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی و چاکسازی له‌ یاساکاندا و گه‌یشتنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ژنان به‌ ناوه‌ندی بڕیار و بونی ئه‌و هه‌موو ده‌زگا فه‌رمیو ناوه‌نده‌ نافه‌رمی و ڕێکخراوانه‌ی بۆ داکۆکی له‌ مافى ژنان، ده‌بینین ڕه‌وشی ژنان له‌پاشه‌کشه‌دایه‌، ڕۆژانه‌ هه‌واڵی کوشتنی ژنان بووه‌ته‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان، ڕۆژ نییه‌ هه‌واڵی کوشتنی ژنێک یان خۆکوشتنی ژنێک ڕوو نه‌دا، له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ ٢ مانگدا (10) ژن کوژراو و سوتێنراون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیاوانیش داکۆکی له‌ مافى ژنان بکه‌ن ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌‌و توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌، وه‌ک ڕوداوی شه‌هیدکردنى نه‌قیب محه‌مه‌د.

ئه‌م دیارده‌یه‌ گشتگیره‌ له‌هه‌موو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌کوردستانیش هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکوتکردنی کورد‌و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌، هێشتا فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووی دژه‌ ژن له‌ گه‌شه‌ سه‌ندندایه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا له‌هه‌موو کاتێک زیاتر ژنانی کوردستان پێویستیان به‌وه‌یه‌ هه‌وڵه‌کانیان چڕو پڕ تر بکه‌نه‌وه‌ بۆ دروستکردنی کۆده‌نگییه‌کی سه‌رانسه‌رى نه‌ته‌وه‌یی بۆ گۆڕینی ئه‌و که‌لتورو فه‌رهه‌نگه‌ دواکه‌وتوه‌.

پێویسته‌ ژنان ببنه‌ گه‌وره‌ترین فشار بۆ جێبه‌جێکردنی یاسا هه‌موار کراوه‌کان‌و دادگاییکردنی تاوانباران و بکوزانی ژنان دور له‌ده‌ست تێوه‌ردان.

ئه‌رکی حکومه‌تی کوردستانه‌ به‌ پلانی تۆکمه‌ چاودێری وردی جێبه‌جێکردنی یاسا هه‌موار کراوه‌کان بکات و ڕێگر بێت له‌هه‌ر سازش و سوڵحێک له‌ تاوانی کوشتنی ژناندا.

یادى 8 ى مارس به‌رز راده‌گرین

یه‌کێتی ژنانی کوردستان

٢٠٢٢/٣/٨

هاوشێوە

ڤیدیۆ