Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

قوباد تاڵەبانی:دیداری یەكێتی دەرفەتێكی زێڕینە بۆ ژنان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی:دیداری یەكێتی دەرفەتێكی زێڕینە بۆ ژنان

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری 2022، لەگەڵ ژنانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبۆوە.

لەو كۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی هاتنی رۆژی هەشتی مارسی لەژنان كردو بەووردی تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ژنانی كرد لەهەرێمی كوردستان بەتایبەت زیادبوونی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنان و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەك لەوبارەیەوە، هاوكات رۆڵ و پێگەی ژن لەنێو سیاسەتی یەكێتی دا باسی لێوەكرا.

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال داواشیكرد كە ژنانی سەركردایەتی رۆڵی خۆیان ببینن هەم وەك سەركردەیەكی سیاسی و هەم وەك ژنێك تا لەپرسی تایبەت بەژنان و یەكسانی جێندەریدا كاریگەری بەرچاویان هەبێت.

سە‌بارە‌ت بە‌بە‌ستنی دیداری یە‌كێتی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دیداری یەكێتی دەرفەتێكی زێڕینە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سیاسەتی یەكێتی بە‌گشتی ھە‌روە‌ھا مەسەلەی ژنان، لەمبارەیەوە داوای لەژنانی سەركردایەتی یەكێتی كرد كە پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی نەخشەڕێگا و سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی بۆ مەسەلەی ژنان و یەكسانی جێندەری دابڕێژرێتەوەو داوای كرد ھە‌مووان ھاوكار بن لە‌وبارە‌یە‌وە‌.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: ژنی بەتوانامان زۆرە بۆیە دەبێ بەپێی تواناو لێهاتویی دەستگیرۆیی بكرێن و پۆستی جێبەجێكارییان پێبدرێت تا خۆیان بسەلمێنن، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێ ژنان كاربكەن تا لەڕووی رێژەوە بونیان زیاتر بكەن لەهەموو كایەكاندا شانبەشانی پیاوان بۆ بەدیهێنانی یەكسانی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ