ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، خاتوو رێزان حسێن لێپرسراوی لقی راپەڕینی یەكێتی ژنانی كوردستان خەڵات كرا.
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی رانیە لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك بەرپرسی حزبی و حكومی و ژنانی سنوری دەڤەری راپەڕین، لەپای خزمەت و كارەكانیان وەك نمونەی ژنانی چالاك و بوێر لە ناوچەكەدا، خەڵاتی رێزلێنانییان بەخشییە ژمارەیەك لەژنانی بوێرو سەركەوتوی دەڤەرەكە، كە یەكێك لەخەڵاتكراوەكان خاتوو (رێزان حسێن) لێپرسراوی لقی راپەڕینی یەكێتی ژنانی كوردستان بوو.
لەمەراسیمەكەدا رۆڵ و گرنگی و خەباتی ژنان لە كایە سیاسی و كۆمەڵایەتی پەروەردەیی و كارگێڕییەكاندا بەرز نرخێنرا.
ژێوار