ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەڵمەتێكدا، سەدان واژوی ناڕەزایی سەبارەت بەكوشتنی ژنان كۆدەكاتەوە

یەكێتی ژنانی كوردستان، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بەكوشتنی ژنان لەژێر هەر بیانوویەكدا، هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی واژو ئەنجامدا‌و بەسەدان ئیمزای كۆكردەوە.

بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەرێكخراوەكانی ژنان‌و چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و پارلەمانتاران‌و كەسایەتی سیاسی‌و حزبی‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامەنووسان، رۆژی هەشتی مارس بەدروشمی (بەڵێ‌ بۆ سەروەری یاسا‌و سزادانی بكوژانی ژنان)، یەكێتی ژنانی كوردستان گردبونەوەیەكی جەماوەری لەتەلاری تەوار ئەنجامدا.

لەو گردبونەوەیەكدا هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی واژۆ سەبارەت بەناڕەزایی دەربڕین بەكوشتنی ژنان لەژێر هەر بیانوویەكدا ئەنجامدرا، كە تیایدا بەسەدان واژۆ كۆكرایەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ