ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا‌و كاروباری كۆمەڵایەتی سەرەموچەی ژنە فەرمانبەرەكانیان پێش خست

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە، وەزارەتەكانی‌ خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی‌و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، بریاراندا بە پێشخستنی‌ سەرموچەی ژنە فەرمانبەرەكانیان بۆ ماوەی‌ یەك مانگ.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا رایگەیاند: “بڕیار درا بە پێدانی رێز و سوپاس بۆ سەرجەم ئافرەتانی سەر بە میلاكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی (1) یەك مانگ بۆ مەبەستی سەرمووچە و بەرزكردنەوەی مووچە”.

هاوكات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا سوپاس و پێزانینی‌ ئاراستەی‌ خانمانی‌ دیوانی‌ وەزارەت و سەرجەم زانكۆ حكومییەكان و دامەزراوە زانستییەكان كردووە.

لە بڕگەی‌ دووەمی‌ نوسراوەكەدا بڕیاردراوە بە “پێدانی‌ پێشخستن بۆ ماوەی‌ (یەك مانگ) بە مەبەستی‌ پێشخستنی‌ سەرموچە بۆ خانمانی‌ وەزارەت و زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكان”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ