لەرۆژی جیهانی ژناندا، نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی چەند چالاكییەكی مۆسیقاو كاری دەستی ئەنجامداو یەكێتی ژنانی كوردستانیش خەڵاتی كارمەندەكانی ئەو نەخۆشخانەی كرد.
خاتوو روناك فەرەج ئاغا ئەندامی سكرتارییەتو لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان، لەپای كارو خزمەتەكانی كارمەندەكانی ئەو نەخۆشخانەیە، خەڵاتی یەكێتی ژنانی كوردستانی پێشكەشی كارمەندەكان كردو كارەكانیانی بەرز نرخاند.



