لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان بە هاوبەشی گروپی هاوپەیمانی ژنانی كوردستان لەگەڵ چەندین رێكخراوی ژنان و ئافرەتان لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێك رێكدەخەن.
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان و ئەو دۆخەی ئەمرۆی ژنانی كوردستانی تێكەوتووە لە كوشتن و تیرۆركردن سوكایەتیكردن. لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان و ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و گروپی هاوپەیمانی ژنانی كوردستان، خۆپیشاندانێكیان رێكخست و ئیدانەی ئەو تاوانانەیان كرد كە لە ماوەی رابردوو بەرامبەر بە ژنان كراوە و داوایان كرد یاسا سەروەربێت و بكوژانی ژنان سزای تاوانەكانیان وەرگرن.
تایبەت: بە تۆڕی میدیای تەوار