مامۆستا عەتیە کەبە عەتیە فەقێ خدر ناسراوە لەشاری قەڵادزێ لەساڵی١٩٥٢لەدایک بوەو هەرلەوی قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردوە بەتەمابوە بچێتە خانەی مامۆستایان بەڵام لەبەر ئەوەی رەتیی کردوەتەوە کە ببێت بەعسی بۆیە وەر نەگیراوە بەناچاری بەبڕوانامەی ناوەندی بوەتە فەرمانبەر لە بەڕێوەبەریتی کشتو کاڵی قەڵادزێ دوای ڕاپەڕینە مەزنکەی گەلی کورد جارێکیتر چوەتەوە بۆخو یندنو بوە بەمامۆستا یەکەم جار لەقوتابخانەی وەستا سلێمان دامەزراوە دوا قوتابخانەیشی قوتابخانەی هەرمینی سەر تایی بوە ولەساڵ٢٠٢٠خانەنشین بوە.
خاتو عەتیە لەساڵی ١٩٩١پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ویەکیتی ژنانی کوردستانە وە کردوە وبوتە لێپرسراوی کۆمیتەی قەڵادزێ .مامۆستا عەتیە ژنێکی بوێرو چوست وچالاک ناسراوی ئەو دڤەرەبوهەمیشە لەخەمی ژناندا بۆ جێگەی متمانەی ناوچەکەی بو هەرگیز سڵی لەکارو خەبات نەکردوەتەوە .بەداخەوە لەڕۆژی٢٠٢٢/٣/١٣ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی ژیان ئاواییکر د
هەزار سڵاو لەڕۆحیپاکی .