ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە بەردەڕەش ژن و پیاوێك دەكوژرێن

لە نێو ماڵێكدا ژن و پیاوێك دەكوژرێن ‌و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش هەواڵەكە پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت” بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانمان كردووە”.

شێخ سەعدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ڕایگەیاند” كەسێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی بەردەڕەش كردووە وتویەتی كە ژنی مامی خۆی لەگەڵ پیاوێكدا كوشتووە. دواتر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە و بۆ پۆلیسی ووتووە كە ئەو پیاو و ژنە ئەو كوشتوویەتی”.

هەروەها هێمن سلێمان ووتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە بارەی رووداوەكەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” بەداخەوە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە دوو هاووڵاتی كە ژن و پیاوێك بوون لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەلایەن كەسێكەوە كوژراون كە تەمەنی 20 ساڵبووە، ئەوانەیشی كوژراون تەمەنیان 26 ساڵ و 27 ساڵ بووە”. هەروەها پۆلیسی دهۆك دەشڵێت، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركراوە و دانی بە تەوانەكەیدا ناوە”.

تریفە حەسەن : تۆری میدیای تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ