بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا لە قەزای سۆران دوو منداڵ دەسووتێن و بەهۆی زۆری سوتاوییانەوە گیان لە دەست ئەدەن.
لە بارەی ئاگركەوتنەوە لەوماڵەدا كە لە گەڕەكێكی قەزای سۆران روویدا بەیار باڵەكی ووتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی سۆران ڕاگەیاند” پاش كەوتنەوەی ئاگرەكە توانرا كۆنترَِۆڵبكرێت و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە كردۆتەوە”. هەروەها بەیار باڵەكی وتیشی” ئەو دوو منداڵە كە سوتاون خزمی یەكن و لەوماڵەدا خەوتوون”.
هەروەها پۆلیس ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی زۆپاوە بووە كە لە نزیك پەردەی ماڵەكە بووە. ماڵەكەش چونكە لەگڵ دروستكراوە زوو ئاگری گرتووە و ئەو دوو منداڵەی گیانیان لە دەستداوە خزمی یەكن و ناویان یادگار یونس و شایستە ئەحمەد”.
تریفە: تۆری میدیای تەوار