ئەمڕۆ چوارشەممە، مادلین ئۆڵبرایت ٦٤ ەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و یەكەم ژن لە مێژووی ئەو وڵاتە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لە ساڵی ١٩٩٨دا دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە شەڕی ناوخۆی هەرێم لە نێوان یەكێتی و پارتیدا سەرپەرشتی رێككەوتنی ئاشتیی نێوانیانی كرد كە بە “رێككەوتنی واشنتۆن” ناسراوە.
مادلین كۆربال ئۆڵبرایت، لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٧ لە چێكۆسلۆڤاكیا لە دایك بووە و بەڕەگەز چیكییەو یەكێك بوو لە رزگاربوانی ئۆردوگاكانی ئەڵمانیای نازی لەجەنگی دووەمی جیهانیدا.
دیبلۆمات و سیاستمەدارێكی ئەمریكییە و یەكەم ژن بوو توانی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەربگرێت. لە ساڵی ١٩٩7 لەلایەن بیل كلینتۆن سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكا كاندید كرا بۆ وەرگرتنی پۆسەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیی و توانی بە بەدەستهێانی ٩٩ دەنگی ئەنجومەنی پیران بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڵبژێردرێت و لەو پۆستەیەدا تا ساڵی 2001 مایەوە.