به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هونه‌ر بۆته ئه‌و ده‌رچه‌یه‌ی که هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ خه‌ون و ئاواته‌کانی خۆی تێدا به‌یان بکات، هه‌ر وه‌کو چۆن نووسه‌رێک له رێگه‌ی وشه‌وه ده‌توانێت خه‌ونه‌کانی بخوڵقێنێ و به‌رهه‌مێکی نوێ بێنێته ئاراوه، به‌هه‌مان شێوه هونه‌رمه‌ندانی بواره جیاوازه‌کانیش هه‌مان پێناسه به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژنێک بێت و بیه‌وێت له رێگه‌ی نیگاره‌کانییه‌وه باس له دنیای خۆی بکات.
سروه ئه‌رسه‌لانی یه‌کێکه له ژنه شێوه‌کاره‌کانى شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و یه‌کێکه له‌و شێوه‌کارانه‌ی که له پانتاییه‌کی زۆر باش‌دا توانیوێتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له ڕووی ستایل و هێڵ و ره‌نگه‌کانییه‌وه ببێته یه‌کێک له‌و ناوه جوان و تایبه‌تانه‌ی که توانیوێتی له رێگای هه‌موو تابلۆکانییه‌وه ئارامی ببه‌خشێت به بینه‌ره‌کانی، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌مان پێ ده‌ڵێت که ئه‌م ژنه شێوه‌کاره نه‌چۆته ناو ئه‌و دنیا به‌رفراوانه‌ی که به دنیای مۆدێرن دێت که هه‌موو جوانییه‌کانی ژیانى له ناو بردووه و ئه‌م به‌ته‌نها له ناو جوانییه‌کانی رۆمانسییه‌ت و واقیعییه‌تدا خۆی هێشتۆته‌وه و له‌و بڕوایه‌وه که نیگارکێشان له باڵاترین ئاسته‌کانی رۆحی ئینسانه‌وه له دایک ده‌بێت.
سروه ئه‌رسه‌لانی ماوه‌ى 20 ساڵه له رێگه‌ى ره‌نگه جیاوازه‌کانه‌وه مه‌له له نێو بابه‌ته جیاوازه‌کاندا ده‌کات و ژن به به‌رده‌وامی به‌شێکی گرنگی تابلۆکانێتی، ئه‌و ژنانه‌ی که به ئارامییه‌وه به‌ره و رووی هه‌موو کێشه‌کان ده‌بنه‌وه و پێداگری له‌سه‌ر بوونیان ده‌که‌نه‌وه و وه‌کوو خۆشی ده‌ڵێت» سه‌ره‌تاکانی کاری ده‌ستپێکم بۆ هونه‌ری نیگارکێشان له ته‌مه‌نی منداڵی و دواتریش هه‌رزه‌کاری و تازه لاوییدا بوو. هونه‌ر بووه به‌شێکی گرنگی ژیانم، هه‌ربۆیه دواجار بڕیارمدا کۆلیژی هونه‌ر له زانکۆی تاران بخوێنم، کاره هونه‌رییه‌کانم به نیگارکێشان ده‌ستپێکرد و له چه‌ندین پیشانگه‌ى تایبه‌ت و هاوبه‌شدا به‌شداریمکردووه«.
سروه به‌شێکى گرنگى هونه‌ره‌که‌ى بۆ فۆتۆگرافی ته‌رخان کردووه و له‌و بواره‌شدا توانیوێتی له رێگای زومی کامێراکه‌یه‌وه تواناکانى خۆی نیشان بدات و ببێته خاوه‌نی چه‌ندین فۆتۆی دانسقه و تایبه‌ت، له لایه‌کیتریشه‌وه نیگاری کتێب بۆته خولیایه‌کیتری کاره‌کانی و له‌و نێوه‌نده‌شدا خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی فراوان له‌و نیگارانه بووه.
سروه ئه‌رسلانی له شاری سلێمانی پیشانگه‌یه‌کی تایبه‌تی کرده‌وه و ئه‌وه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانیش به ژماره‌یه‌ک له شێوه‌کاره‌کان ئاشنا بێت و ئه‌و پیشانگه‌یه بووه هۆکارێک بۆ درووست‌کردنی پردێکی په‌یوه‌ندی له نێوان شێوه‌کاران له شاری سلێمانی ئه‌م خانمه ده‌ستڕه‌نگینه.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه تابلۆکانی سروه ئه‌رسه‌لانی باڵای ژنه‌کان له باڵایه‌کی ئاسایی به‌رزتره که ئه‌ویش له مه‌زنێتی ژنانه‌وه‌یه له ساته جیاوازه‌کانی ژیاندا به‌ره و رووی مه‌ترسی و نه‌هامه‌تییه‌کانیان ده‌بنه‌وه، له هه‌مانکاتدا ژیانه‌که‌یان به گوڵ وشه جیاوازه‌کان رازاندۆته‌وه، تاکو نیشانى بده‌ن که رووبه‌رووبوونه‌وه‌که‌یان مانای جوانییه‌کانی ژیانی لێوه‌رنه‌گرتونه‌ته‌وه، به‌ڵکو درێژه به ژیان و ئارامییه‌کانی ته‌مه‌نیان ده‌ده‌ن که ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌که مه‌گه‌ر ته‌نها له‌لای ژنه‌کانی سروه ئه‌رسلانی به‌دیده‌کرێت.
سروه ئه‌رسه‌لانی هونه‌رمه‌ند له ساڵى 1982 له دایکبووه بروانامه‌ى ماسته‌رى له نه‌قاشی و مێعماریدا به‌ده‌ستهێناوه له زانکۆى تاران. خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگه‌ى گشتى و تایبه‌ته، مامۆستای زانکۆیه له شاره‌کانى سه‌قز و مهاباد، ماوه‌ی ده ساڵه به‌رپرسی وه‌رزنامه‌ی هه‌تاوه که تایبه‌ته به منداڵان.
ئا: عەتا حەماساڵح