شیعرى : به‌یان ییبراهیم
دێم بمناسه‌وه
سه‌رپۆشه سپیه‌که‌ی دایکم پێیه
پڕه له حیکایه‌تی نه‌وتراو
پڕه له جریوه‌ی ئه‌و چۆله‌کانه‌ی
گۆرانی بۆ گوێسه‌بانه‌کان ده‌ڵێن
که هاتم
ده‌بمه لانه‌ی دڵنیایی ته‌یره عه‌بابیله فێریان ده‌که‌م
له ئه‌زمه‌ڕ سلێمانی بنوسنه‌وه
به‌فر بکه‌نه فرمێسکی زستان
ئه‌م ئێواره‌یه زۆر سارده
شار بۆنی به‌فری گرتووه
ڕیشۆڵه‌کان به‌ره و خواردێن
ته‌م باڵای گویژهی گرتووه.
دێم بمناسه‌وه
ده‌بمه دایکی کوڕێکی هار و هاج
کوڕ ده‌بێ به جه‌نگیزخان و
نه‌رمی ئاوه‌کان ده‌نوسێته‌وه
که‌شتیه‌که‌ی پڕلهگوڵجاڕ
که دێ خۆیی و سوپاکه‌ی گوڵ ده‌به‌خشنه‌وه.
دێم وه‌ک مریه‌م
دووگیانم به عیسا
به خاچه‌کان بڵێن
کڕنۆش به‌رن.
دێم وه‌ک دایکی مو‌سا
نیل ده‌که‌مه ده‌فته‌ری نوسینه‌وه‌ی
جوانیه ڕژاوه‌کانی گۆیژه.
نیل به دوای خۆما ڕاده‌کێشم
تا ده‌گه‌مه مامه یاره
ئۆخه‌ی گرده‌که‌ی یاره
چه‌ن شیرینه و نازداره.
دێم پڕ چنگێ
فرمێسکی پێغه‌مبه‌ره‌کان و
پڕچاوێک معجیزه و
پڕگوێیهک سه‌دای ده‌نگی سۆفیه‌ک
به یهخهمهوه هه‌ڵواسراوه.
که هاتی وام لای بیره‌که‌ی یوسف
ئاوی زمزمی تێده‌که‌م
دێم بمناسه‌وه
به سواری بۆراقێکهوه دێم
باڵه‌کانی کوفر لێی سه‌ندوون
ئاسمانه‌کانی خاڵین له فڕین.
وه‌ره و بمناسه‌وه
دایکی ئیسماعیلم
له چوارباخ قوربانی ده‌که‌ین
له بری خوێن گوڵ ده‌به‌ین به قوربانی.
که هاتی بمناسه‌وه
شیعرێکی ساوا له باوه‌شمایه
سه‌رپۆشێکی سپی به سه‌رمه‌وه‌یه
به‌فر پێی به‌خشیوم
بۆنی ته‌وافی که‌عبه و
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی لێدێ.
دێم بمناسه‌وه
دڵێکی ئاوی و
چاوێکی نێرگسی و
خه‌نده‌یه‌ک پڕ له گریان
که هاتی خۆت و قورینهکهت
پڕ بکه له بۆنی دایکایه‌تی و
منیش پێت ده‌ڵێم :
گیانه له پڕخه‌ی خه‌ونی خه‌ومدا
پێ بنێ وه‌بان هه‌ردوو دیده‌مدا.
تێبینی:
له‌م ده‌قه‌دا سێ کورته شیعری شاعیرانم تێکه‌ڵ به تێکسته‌که‌م کردووه بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌کان هه‌ریه‌ک له شاعیر سه‌ڵاح محمد و بێسارانی و به‌نگینه‌ی شاعیر ناز.