له‌دوای کوشتنی ماریا سامی به‌دیاریکراوی، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه هێرشکردنه سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی ژنان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بینرا وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌و کرده‌وه‌یان کردبێت، به‌شێک له ژنان پێانوایه، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی ژنان، هێرشی ناڕه‌وا وپلان بۆ داڕێژراون و ناکرێت ئه‌و تاوانانه ڕاسته‌وخۆ بدرێنه پاڵ ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئه‌وانی پێ تۆمه‌تبار بکرێت.
خاتوو شه‌رمین محه‌مه‌د، چالاکوانێکی بواری ژنانه، به ژیانه‌وه‌ی وت: «هۆکاری خراپکردن یان ناشرین کردنی ڕێکخراوه‌کانی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهوشیاری هه‌ندێک تاکی کۆمه‌ڵگه که خۆی له هیچ ڕێکخراوێکی بواری ژنان یا کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کاری نه‌کردووه، بۆیه نازانێت یاسای کاری ڕێکخراوه‌یی و بنه‌ماو ماف‌و کاری ڕێکخراوه‌یی چییه، بۆیه وا ده‌زانێت که ژنێک کاره‌ساتێکی به‌سه‌ردا هات، ڕێکخراوه‌کانی ژنان یان چالاکوانانی ژنان هانی ئه‌و ژنهیانداوه ئه‌و کاره بکات».
وتیشی: «به‌داخه‌وه لایه‌نێک هه‌یه که جگه له‌خۆی، که‌سی دیکه‌ى پێی باش نییه، هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌تایبه‌ت ژنان ناشرین بکه‌ن و ڕوویه‌کی شاراوه‌ی ناشیرین پیشانى خه‌ڵک بده‌ن، نموونه‌ش ئه‌وه‌یه کاتێک ژنێک ده‌کوژرێت ببینه ڕێکخراوه‌کانی ژنان و چالاکوانان ده‌کرێنه ئامانج بێئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و ڕێکخراوانه چه‌ندین کاریان بۆ ژنان و چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هوشیاری و کاری باشیان بۆ ژن کردووه«.
شه‌هلا محه‌مه‌د، کچێکی خوێندکاری زانکۆی گه‌رمیانه، ئه‌و پێیوایه، کاری به‌شێک له چالاکوانانی ژنان و ژنانی ناو ڕێکخراوه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوه‌کانی ژنان به‌و شێوه ببینرێنت، چونکه کاتێک ژنێک ده‌کوژرێت یان سوکایه‌تی پێده‌کرێت، ده‌بینیت ژنان هه‌ڵوێستێکی توند‌و ئه‌رێنییان هه‌بێت، یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ک پێویست نابینرێت، بگره هه‌ندێک ژن ڕه‌نگه به‌شێوازی تر باسی ئه‌و پرسه بکات، یان له‌کاتێکدا له پرسێکی حزبایه‌تیدا ژنێک ده‌بینی لهڕێکخراوێک کارده‌کات ده‌یان پۆست و بڵاوکراوه داده‌نێت، بۆیه ئه‌میش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و ژنانه به‌شێوه‌یه‌کی تر کار بۆ ژنان ده‌که‌ن و خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه ده‌یان بینیت.
وتیشی: «ئه‌گینا من خۆم به‌هۆی کاری هاوڕێیه‌تی و به‌شێک له خزمه‌کانم له‌نزیکه‌وه ئاگاداریی کاری ڕێکخراوه‌کانی ژنانم، به‌ڵام منیش گله‌ییم هه‌یه لێیان، به‌س به‌و شێوه‌یه نا که ژنێک بکوژرێت یان ڕووداوێکی نه‌خوازراو بۆ سه‌ر ژنێک ڕووبدات، ئیتر ده‌بێت ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی تایبه‌ت به ژنان بکه‌مه هۆکار، نا ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕێکخراوه‌کانی ژنان نه‌یانتوانیوه له‌و چوارچێوه‌ی کاری ڕێکخراوه‌ی خۆیان ڕۆڵی ئه‌کتیف بگێڕن و له هه‌موو پرسێکی ژناندا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت».
سیروان عه‌زیز، چالاکوانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بۆ ژیانه‌وه وتی: «به‌داخه‌وه ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی بۆ سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی ژنان هه‌یه له‌کاتی ڕووداوێکی نه‌خوازراو بۆ سه‌ر ژن‌دا، کارێکی ناڕه‌وا و بێ بنه‌مایه، کارێکه هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ڕه‌شبگیری نییه، هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێ و بۆ خۆی قسه‌یه‌ک ده‌کات، بێئه‌وه‌ی شاره‌زایی کاری ڕێکخراوه‌ی هه‌بێت و بزانێت ئه‌و ڕێکخراوانه کاریان چیه».
وتیشی: «به‌داخه‌وه کار گه‌یشتوه‌ته جنێودانی ناشیرین به‌ڕێکخراوه‌کانی ژنان، ئه‌مه‌ش کارێکی هه‌ڵه‌یه و پێویستی به‌وه هه‌یه ڕێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌و بوونه‌ی هه‌یانه لای خه‌ڵک بیسه‌لمێنن که ئه‌وان هۆکاری ئه‌و ڕووداوانه نین که دوای کاره‌ساتی سهرژنێک په‌نجه‌یان بۆ درێژ بکرێت».
سروه که‌ریم، ڕاگه‌یاندنکار، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ ژیانه‌وه‌ی ده‌ڵێت: «بابه‌ته‌که له‌چه‌ند دێڕێک‌دا جێینابێته‌وه، چونکه ئه‌رکی ڕاگه‌یاندنه له‌کاتی حاڵه‌ته‌کانی کوشتن و کوشتنی ژنان ڕووماڵی خۆی بکات‌و بابه‌ته‌که بگه‌یه‌نێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵوێستی ڕێکخڕاوو ناوه‌نده تایبهتهمهندهکان به‌پرسی ژنان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته بخاته‌ڕوو، به‌ڵام لێکترازان و هه‌ڵه تێگه‌شتنێکی به‌ربڵاو هه‌یه له‌چاوی خودی کۆمه‌ڵگه‌وه بۆ ڕێکخراوه‌کانی ژنان له‌کاتی ڕووداوه‌کانیش زیاتر زه‌ق ده‌بێته‌وه به‌ده‌ر ئه‌که‌وێت».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: «لێره پێویسته ڕاگه‌یاندن بهدروستترو تایبه‌تتر کاری له‌سه‌ر بکات چ له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی که‌سانی شاره‌زا که مه‌به‌ستیان نه‌بێت ته‌نها کوشتنی ژنان بده‌نه پاڵ ڕێکخراوێک وه‌ک تاکه هۆکار ببینرێت، چونکه لێره‌وه بابه‌ته‌که ده‌گۆڕێت و به‌رپرسی ئه‌مه‌ش خودی ڕاگه‌یاندنه».
شۆخان ڕه‌حیم محه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕێکخراوی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژنان له‌دوای هه‌ر ڕوداوێک پێی تاوانبار ده‌کرێت به ژیانه‌وه‌ی وت: «هۆکاری تاوانبارکردنی رێکخراوه‌کانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکار ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وانیش، هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنی خه‌ڵکه له رێکخراوه‌کان که وا ده‌زانن ئامانجی رێکخراوه‌کان تێکدانی کۆمه‌ڵگه‌و خێزانه، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌ی راسته، چونکه ئامانجی ئه‌م رێکخراوانه پاراستنی خێزانه له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤ سه‌روه‌ری نه‌ک پیاوسالاری، یه‌کێکی تر له‌هۆکاره‌کان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هاتنی رێکخراوه‌کان هه‌ستان به هۆشیار کردنه‌وه‌ی ژنان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی که پێشتر پێى ئاشنا نه‌بوون، هه‌میشه به ره‌گه‌زی پله دوو خۆی هه‌ژمار ده‌کرد ئه‌مه‌ش وایکرد ژنان زیاتر چاو کراوه‌تر بن و بێنه مه‌یدان و رۆڵی خۆیان له کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگێڕن، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی که‌م کرده‌وه‌و بوو به‌هۆی تووڕه‌یی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که چۆن ده‌بێت ژن هاوشانی پیاو کار بکات و بچێته ده‌ره‌وه«.
وتیشی: «یه‌کێکی تر له‌هۆکاره‌کان هه‌ندێک پیاوانی ئایینی به ئاشکرا له مینبه‌ره‌کانه‌وه هاوارده‌که‌ن و دژایه‌تی رێکخراوه‌کانی ژنان ده‌که‌ن به تێکده‌ری کۆمه‌ڵگه ناویان ده‌به‌ن، دیاره ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پیاوانی ئایینی ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه له‌کۆمه‌ڵگه‌داو کاریگه‌ریه‌کی خراپ ده‌کاته‌سه‌ر رێکخراوه‌کانی ژنان، چونکه زۆربه‌ی زۆری رێکخراوه‌کانی ژنان دژی کۆمه‌ڵێک یاسای شه‌رعین وه‌ک فره ژنی‌و خه‌ته‌نه و…هتد.
هه‌ر له‌و باره‌وه ناوبراو وتی: «پیاوانی ئاینی زۆر به‌که‌می هه‌وڵی هۆشیارکردنه‌وه‌ی ژنانیان داوه، به‌ڵکو زۆربه‌ی جاره‌کان، ئایینیان له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان به‌کارهێناوه‌و کلتوریش رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه به‌وه‌ی که ژن هه‌میشه به پله دوو سه‌یر کراوه و هیچ شتێکی له‌سه‌ر ماف و جۆره‌کانی توندوتیژی و یاساکانی نه‌زانیوه، به‌ڵکو هه‌میشه وا بیریان ده‌کرده‌وه که ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌کرێت شتێکی ئاساییه که رێکخراوه‌کان هاتن ژنان هۆشیار بوونه‌وه‌و فێری ئه‌وه بوون که ئیتر بڵێن نا، به‌رامبه‌ر توندوتیژیه‌کان بێده‌نگ نه‌بن و بڵێن ئێمه‌ش مرۆڤین و مافمان هه‌یه، دیاره گۆرینی کلتوریش ئاوها ئاسان نییه‌و هه‌م ژنان هه‌م رێکخراوه‌کان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن و رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توند ده‌بنه‌وه له‌کۆمه‌ڵگه‌دا قوربانیه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بن».
هاوڕێ کرێکار، گه‌رمیان