یەکێتی کاراتی عێراقی ساڵانە تاقیکردنەوەی پشتێنی رەش بۆ هەموو ئاستەکان رێک دەخات، یانەی پێشمەرگەش بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە بە 17یاریزان کە 9 یاریزانیان کجن لەسەر هەموو ئاستەکان بەشداریکرد.
وەفا صلاح نقشبندی یاریزانی یانەی پێشمەرگە بەشداری کرد لە دوا تاقیکردنەوە لە مانگی ٣ / ٢٠٢٢ توانی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق ببێتە خاوەنی پشتوێنی رەشی دان پێنج.
وەفا صلاح نقشبندی لە دایک بوی ساڵی ١٩٨٦ بکالۆریۆس لە راگەیاندن لە سەرەتای مناڵیەوە دەستی کردوە بەم یاریە و هەمو پلەکانی بڕیوە تا ئاستی باڵا، بەشداری چەندی پاڵەوانێتی کردوە لە عیراق و ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی پلەی زۆڕ باشی بە دەست هێناوە، لە ئیستادا راهێنەری کاراتی کجانە لە سلێمانی.