Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لەكەمپدا كتێبێك دەنوسێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەكەمپدا كتێبێك دەنوسێت

خاتوو نەسیم قادر پور، كچە نوسەر‌و شاعیری رۆژهەڵاتی كوردستان لەكەمپێكی وڵاتی فەرەنسا كتێبێك بەناوی (ژنی كورد داوێنەكەی خۆی دوژمنییەتی) دەنوسێت‌و لەشاری سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.

ئەم كتێبە لە(117) لاپەڕە و دوو تەوەر پێكهاتووە، تەوەری یەكەم باس لە یەكەم ئەزموونی خۆناسینی كچ دەكات واتا( پێریۆدی) مانگانەی ژنان كە لە نێوان تەمەنی دە بۆ پانزدە ساڵ دەچنە ئەو قۆناغەوە، هەر ژنە لە زاری خۆیەوە باسی یەكەم ئەزمونی خۆی كردووە، تەوەری دووهەم، باس لە كوشتنی ئەو ژنانە دەكات كە ڕەدوو كەوتوون لەگەڵ خوشەویستەكانیاندا و بە دەستی كەسوكاریان كوژراون.

خاتوو نەسیم دەربارەی چیرۆكەكانی ئەم كتێبە بۆ رۆژنامەی ژیانەوە وتی: “چیرۆكی كوشتنی ئەو ژنانە لە زاری كەسوكار و كەسانی دەورووپشتیان نوسیومە‌و دواین بەشی كتێبەكەش ئاماری كوشتن و خۆ كوژی ژنانە لە ساڵەكانی 2016 تا 2019 لە رۆژهەڵاتی كوردستان”.

لە بارەی گرنگی ‌و ئامانجی نوسینەوەی ئەو چیرۆكانەوە لە دووتوێ كتێبێكدا نەسیم قادر پور دەڵێت: “ئامانجم لە نوسینی ئەو كتێبە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیە كە چیتر پێریۆدی شتێكی عەیبە و شەرم و پیس نەبێت، وەك شتێكی سروشتی و ئاسایی قبوڵ بكرێت، پێریۆدی بەشێكی گرنگی ژیانی هەر ژنێكە‌و پێویستە ئەرزش و بایەخی بۆ دابنرێت، چونكە مرۆڤایەتی لەسەر ئەساسی ئەو پێریۆد بوونەیە كە دروست بووە، دەبینین زۆرترین ئاماری ئەو توندووتیژیانەی ژنان ئەنجامی ئەدەن وەك كوشتن لە كاتی پێریۆدیدا بوون، كە ژنان لە كاتی پێریۆدی و گۆڕانكاری هۆرمۆنیدا توشی بێزاری وئازار و توڕەبوونێكی زۆر دەبن لەم كاتەدا بە تایبەت پیاوان پێویستە هۆشیاربن كە ژن پێویستی بە كەشێكی ئارام هەیە”.

وتیشی: “ئەم كتێبەم لە وڵاتی فەڕەنسا لە كەمپدا نوسیومە كە خۆم لە بارودۆخێكی سەختدا بووم وە لێدوانەكانم لە ڕێگەی ئینتەرنەتەوە وەردەگرت بە ڕۆژ نەمدەتوانی كاری لەسەر بكەم و بیاننوسم بەهۆی دەنگە دەنگ و قەڕەباڵغی ناو كەمپەكەوە تا سەعات یەكی شەو كاتێك دنیا بێدەنگ دەبوو من نوسینم دەستپێدەكرد تا بەرە بەیان، هەموو قۆناغەكانی نوسینی كتێبەكەم لە ڕێگەی ئینتەرنەتەوە كراوە و لە شاری سلێمانی چاپكراوە”.

لە بارەی پرۆژەی نوێوە نەسیم وتی: “لە ئێستادا خەریكی نوسینی كتێبێكی ترم كە ماوەیەكی زۆرە كاری لەسەر دەكەم”.

نوسەر و شاعیر نەسیم قادر پور لە دایكبووی شاری بانەیە و ماوەیەك لە سلێمانی نیشتەجێبوو لە ئێستادا لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێیە.

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ