وەزارەتی پلاندانانی عیراق پێشبینی دەكات لەئەمساڵدا رێژەی هەژاری لەعیراقدا بۆ 25% بەرزبێتەوە.
عەبدولزوهرە ئەلهەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: وەزارەتمان بەمنزیكانە رووپێوێكی نوێ بۆ هەژاری لەعیراق دەست پێدەكات”.
وتیشی: “دوا ئاماری رێژەی هەژاری لەعیراق لەساڵی 2019 و پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامماندا، كە رێژەكەی نزیكەی 22.5% بوو”.
ئاماژەی بەوەشدا: “دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەو بارودۆخە خراپە تەندروستیو ئابورییەی لەوڵاتدا هەبوو، رێژەكە بەرزبۆتەوە، كە بەپێشبینی ئێمە بۆ 25% بەرزبۆتەوە”.